بە هۆی شەڕ لە لازقیە ١٦ ئەندامی حکومەتی دیمەشق کوژران
لە شەڕی نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، ١٦ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوژران.
لە شەڕی نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، ١٦ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق کوژران.
گروپە چەکدارەکان لە گوندەکانی لازقیە، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش"ی سەر بە حکومەتی دیمەشق و شەڕێکی توند لەنێوان هەردوولادا ڕوویدا. ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە شەڕەکەدا ١٦ ئەندامی "بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش"ی حکومەتی دیمەشق کوژراون.
هەروەها باس لەوەش کراوە کە گوندەکانی حەرف ساری، بابەدا، دوەر بابەدا، دالیا، گەلیا قەلەح و بێت ئانا لە لایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق تۆپباران کران.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە کە هەلیکۆپتەرەکان هەندێک ناوچەی گوندی بەیت ئانایان کردۆتە ئامانج و فڕۆکەی سیخوڕییش بەسەر ناوچەکەدا دەسوڕنەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە خۆپیشاندان لە شاری تەرتوس و ناوچەی دەتوری لازقییە بەڕێوەچوو. بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤ، دوای بانگەوازی بۆ ئیدانەکردنی هێرشە ئاسمانیەکان، دەنگی تەقەی بەرفراوان بیستراوە.