شاندی دەم پارتی بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسی نەتەوەیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە

شاندی دەم پارتی و دەبەپە بۆ ئەنجامدانی زنجیرە کۆبوونەوەیەک و بەشداربوون لە کۆنفرانسی نەتەوەیی گەیشتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

کۆنفرانسی نەتەوەیی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

شاندێک بە بەشداری هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سەرحەد ئەرەن، پەرلەمانتارانی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز، گوڵجان کاچماز و محەمەد کاماچ، سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان کرد.

شاندەکە لەڕێگەی دەروازەی فیشخابوورەوە ڕوویان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردووە و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام بدەن، هەروەها بەشداریی لە کۆنفرانسی نەتەوەیی بکەن.