لە بەغدا چالاکییەک بۆ ٢٦ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەڕێوەچوو
نووسەران و ڕۆشنبیرانی عێراق لە شاری بەغدا، لە ٢٦ـەین ساڵوەگەڕی پیلانگێری نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ، سیمپۆزیۆمێکیان بە ناونیشانی "لە عێراقەوە ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" سازکرد.
نووسەران و ڕۆشنبیرانی عێراق لە شاری بەغدا، لە ٢٦ـەین ساڵوەگەڕی پیلانگێری نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ، سیمپۆزیۆمێکیان بە ناونیشانی "لە عێراقەوە ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" سازکرد.
ئەمڕۆ لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق، لە ٢٦هەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی سەر ڕێبەر ئاپۆ، چالاکییەکی فکری (سیمپۆزیۆم) پێکهێنرا.
سیمپۆزیۆمەکە بە سەرپەرشتی نووسەری عێراقی ئەسعەد عەبادی، بە ئامادەبوونی گرووپێکی دیاری ڕۆشنبیران ئەنجامدرا، تێیدا تیشکیان خستە سەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و گرنگی ئازادیی جەستەی ئەو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەرێمەکە.
لە میانی سیمپۆزیۆمەکەدا، بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە، کە “هزری ڕێبەر ئاپۆ لەناو نەچو، بەڵکو بە پتەویی مایەوە لەو کۆمەڵگەیانەی باوەڕیان بە ئازادیی و مافی مرۆڤی ئازاد هەیە، سەرەڕای ئەو پلانانەی کە لەلایەن چەند وڵاتێکەوە دەستیپێکردووە، لەوانە تورکیا و ئەوانی دیکە، هاوکات داوای ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆییان کرد بەهۆی پێویستیەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە.
بەشداربووان جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی سیمینار و کۆنفرانس لە عێراق و وڵاتانی ناوچەکە بۆ ناساندنی بیرۆکە، چارەسەریی و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە، کە ئامانج لێی چاندنی چەمکەکانی ژیانێکی ئازاد و هاوبەش و زامنکردنی مافەکانی ژنان و ڕۆڵی گەورەی ئەوانە لە کۆمەڵگەدا.