بە دیمەن

جۆشی نەورۆز لە ئەورووپا: لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ یەکدەگرین

کوردستانیان و دۆستانیان لە زۆر ناوەندی ئەورووپا جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

نەورۆز لە زۆربەی ناوەندەکانی ئەورووپا بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوەچوو.

مولهاوس

لە شاری مولهاوسی فەرەنسا، جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا. هۆڵی ئاهەنگەکە بە وینەکانی ڕێبەر ئاپۆ و وێنەی شەهیدانی ئازادی ڕازایەوە. لە ئاهەنگەکەدا دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، " بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی بەرخۆدانی تشرین" بەردەوام وترایەوە.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد و پەیامی نەورۆزی کەجەکە بە زمانی کوردی و تورکی خوێندرایەوە. پەیامەکەی کەجەکە لەلایەن بەشداربووانەوە ڕووبەڕووی پێشوازییەکی گەرم بووەوە. لە پەیامەکەی کەجەکەدا ئاماژە بەوەکرا بوو کە نەورۆز هێمای بەرخۆدان و ئازادی گەلی کوردە. کەجەکە ڕایگەیاند کە نەورۆز هەزاران ساڵە لەلایەن گەلی کوردەوە وەک جەژنی بەرخۆدان دژی داگیرکەران بەڕێوەدەچێت. هەروەها لە پەیامەکەدا سەرنج خراوەتە سەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ. لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەو خەباتەی کە پەکەکە بە ڕۆحی نەورۆزەوە دەستیپێکردووە، بووەتە هەوێنی یەکێتی نەتەوەیی. هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ ڕەهەندێکی نوێی بۆ نەورۆزی ئەمساڵ زیاد کرد و داوا کرا بۆ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پەرە بە تێکۆشانی زیاتر بدرێت.

دوای وتارەکان هونەرمەندان زەریفە زێرین، پەیوان ئارژین، کەوێ و ئیبۆ قامیشلۆ هاتنە سەر شانۆ و بەرهەمەکانیان پیشکەشکرد و بە گۆرانی و سەماکانیان ئامادەبووانیان هێنایە جۆش.

ئێرفورت

هەروەها جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٥لە شاری ئێرفۆرتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان، پەیامی نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە. لە کاتی ئاهەنگەکەدا ئاگر هەڵکرا و جەماوەر لە دەوری ئاگرەکە سەمایان دەکرد.

هامبورگ

جەژنی نەورۆز لە شاری هامبورگی ئەڵمانی بە بەشداری هەزاران کەس بە جۆشەوە بەڕێوەچوو.

ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵی فۆنیکس لە گەڕەکی هاربورگ، بە وتنەوەی سروودی نەتەوەیی کوردی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێکرد.

پاشان سیاسەتمەدار سەلما ئیرماک قسەی کرد و وتی:"پڕۆسەیەکی نوێ بە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، تێکۆشانمان کۆتایی نەهاتووە، لەمەودوا لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتیک درێژە بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. گەلی کورد گرێدراوە بە ڕێبەرەکەیەوە. ​​ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ."

ڕینز

بەهەزاران کوردستانی لە پارکی دیس گایۆڵزی شاری ڕێنی فەرەنسا کۆبوونەوە و بە جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد. هەروەها لە مەراسیمەکەدا زۆرێک لە چالاکوانان و نوێنەری ڕێکخراوە دۆستەکانی فەڕەنسا بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.

لە ئاهەنگەکە تیشک خرایە سەر ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی گەلی کورد. لە ئاهەنگەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی پەکەکە"، "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" بەردەوام وترانەوە. شاهین پۆڵات هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی کوردانی فەرەنسا لە ئاهەنگەکەدا وتاری پێشکەش کرد و وتی: "ئەگەر تێکۆشانمان پەرە پێبدەین، ئەوا ئازادیی گەلەکەمان مسۆگەر دەکەین، بۆیە ئێمە هەم بۆ شەڕ و هەم بۆ ئاشتی ئامادەین."

پاش وتارەکان، هونەرمەندان هەلبەست ئاری، کۆما ژیان ئارژین، لەزگین چیمەن، سەڤدا و سابر پەکەر بە گۆرانییەکانیان جەماوەریان هێنایە جۆش و بەشداربووان سەمایان کرد.

ڕیمس

هەروەها لە شاری ڕیمسی فەرەنسا نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوەچوو. کوردستانیان و دۆستانیان بەشدارییان لە پیرۆز کردنی جەژنی نەورۆزدا کرد. لە ئاهەنگەکەدا بەردەوام روشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ "یان وتەوە. هەروەها لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.

بێرلین

ئاهەنگی نەورۆز لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بە پیشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد بەڕێوەچوو. لە ئاهەنگەکەدا هەزاران کورد و دۆستانی ئەڵمانی بەشدارییان کرد.

کوردان بە جلوبەرگی نەریتی خۆیانەوە ڕوویان کردە گۆڕەپانی نەورۆز. لە گۆڕەپانەکە ستاندی جلوبەرگ و ‌هێما کولتورییەکانی کوردەواری نمایش کرا.

مارسیلیا

هەروەها جەژنی نەورۆز لە شاری مارسێلیای فەرەنسا بە بەشدارییەکی زۆر و بە جۆشێکی جیاوازەوە بەڕێوەچوو. بەهەزاران کەس کە لە شارە جیاوازەکانی باشووری فەرەنسا هاتبوون، لە گۆڕەپانی نەورۆزدا کۆبوونەوە و جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

سەرەتای ئاهەنگەکە بە سروودی "ئەی ڕەقیپ" دەستی پێکرد و دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو. دواتر جەماوەر بە وتنەوەی دروشمەوە ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد. لە پیرۆزباییەکەد گەل داوای ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیان کرد، لە گۆڕەپانەکەدا پانکارتی "بۆ ئۆجالان ئازادیی بۆکۆردستان ئاشتی"یان هەڵواسیبوو.

پاش وتارەکان هۆزان مەناڵ، هۆزان ئارهات، هۆزان دلبەر و ئەنگین خەلیکان بەرهەکانیان پێشکەش کرد و جەماوە سەمایان گێرا.