لە فرایبۆرگ نەورۆز بە جۆشەوە پیرۆز کرا
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی نودا و ئەنجوومەنی گەلی کورد لە مانهایم بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆز پیرۆز کرا.
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی نودا و ئەنجوومەنی گەلی کورد لە مانهایم بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆز پیرۆز کرا.
بە جۆشێکی مەزنەوە لە ئالتی سیناگۆگی پلاتزی شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی نودا و ئەنجوومەنی گەلی کورد لە مەنهایم نەورۆز پیرۆز کرا. پیرزبایەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستپێکرد.
دواتر لەسەر ناوی هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەل و کۆمیتەی پشتیوانی کوردانەوە قسە کرا. لە قسەکاندا پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی کورد و ڕێبەر ئاپۆ کرا، هەروەها جەختکرایەوە لە بەردەوامیدانی تێکۆشان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
لە دوای قسەکان ئاگری نەورۆز لە لایەن دایکی شەهیدانەوە بە درووشمی "نەورۆز پیرۆزبێت" کرایەوە. پیرۆزبایەکە بە گۆرانییەکانی هونەرمەند ڕێبەر سەرحەد و بیرهات کوردی درێژەی هەبوو. لەگەڵ گۆرانییەکاندا بەشدرابووان ئاهەنگیان گێڕا و بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" گوترانەوە.
پیرۆزبایەکە کە تا درەنگانێک بەردەوام بوو، بە جۆشێکی مەزنەوە کۆتای هات.