پیرۆزکردنی نەورۆز لە تۆرنتۆ: ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموومانە
لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزی تۆرنتۆی کەنەدا سڵاو لە پەیامە میژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ کرا و جەختکرایەوە لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەمووانە."
لە ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆزی تۆرنتۆی کەنەدا سڵاو لە پەیامە میژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ کرا و جەختکرایەوە لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ: "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەمووانە."
بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد لە شاری تۆرنتۆی کەنەدا نەورۆز پیرۆزکرا. گەنجان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک گردبوونەوە و بە هەڵدانی یاری ئاگرین و مەشخەڵەوە ئاگری نەوزۆریان کردەوە.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و لەگەڵییدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"ییان گوتەوە.
دواتر لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەلی کورد قسەکرا و ئاماژە بەوەکرا گەلی کورد لە هەرجێگەیەکی جیهاندا بێت هەمووکات بەها کولتوورییەکانی خۆی دەپارێزێت. لە بەردەوامی قسەکاندا سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ کرا و گوترا: "لە پارادیمی ڕێبەر ئاپۆوە فێربووین نەورۆز ڕێگەی هۆشیاربوونەوە، سەرهەڵدان، بەرخۆدان و سەرکەووتنە. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەمووانە." لە لێدوانەکاندا خاوەنداری لە پەیامە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
ئاهەنگی نەورۆزی ناوەندی لە ڕۆژی ٢٣ی ئادار لە کەنەدا ئەنجام دەدرێت.
زانیارییەکان لەسەر نەورۆزی ناوەندی:
کات و شوێن: ٢٣ی ئادار/ کاتژمێر ١٥:٠٠ بە کاتی کەنەدا _ 2638 Steeles Ave. E. Brampton-Toronto