بۆ شەهیدانی نەورۆزی ١٩٩٢ چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا
بۆ شەهیدانی نەورۆزی ١٩٩٢ لە نسێبین، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە گوڵ دانرا.
بۆ شەهیدانی نەورۆزی ١٩٩٢ لە نسێبین، چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە گوڵ دانرا.
ئەو ٢١ کەسەی کە لە نەورۆزی ساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی نسێبینی مێردین شەهیدبوون، لە شوێنی ڕووداوەکە یادیان کرایەوە. شایەتحاڵانی کۆمەڵکوژییەکە و هاوسەرۆکانی شارەوانی نسێبین بەشدارییان لە یادکردنەوەکەدا کرد کە لەلایەن ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپە ڕێکخرابوو.
جەماوەر لە نزیک پردی شەهیدان کۆبوونەوە و بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی ئاشتی" و هەڵگرتنی گوڵ تا پردەکە ڕێپێوانیان کرد. دوای ڕێپێوانەکە، جەماوەرەکە خولەکێک بێدەنگییان بۆ شەهیدان نیشاندا.
بەناوی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی، پەریهان ئاڵتوگ قسەی کرد و ڕایگەیاند کە نەورۆز سیمبولی بەرخۆدان و تێکۆشانە بۆ کورد، هەروەها بە سوپاسەوە ئەو کەسانە بیردەهێنینەوە کە لەم ڕووداوەدا شەهیدبوون.
هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەکە، محەمەد هان یەگیت، گوتی: "خاوەنداری لە بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین کە ڕێگەی بۆ پرۆسەیەکی نوێ کردەوە، وە سەردەکەوین. بۆیە دەبێت خاوەنداری زیاتر لە شەهیدانمان بکەین".
چالاکییەکە بە دانانی گوڵ لە شوێنی ڕووداوەکە کۆتایی هات.