هەپەگە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە نەورۆزیشدا بەردەوام بوو
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک لە نەورۆزیشدا بەردەوامبوو لە بۆردوومانی چیاکانی کوردستان. ٧١٢ جار گۆڕەپانەکانی گەریلا لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومانکران.
هەپەگە ڕایگەیاند سوپای داگیرکەری تورک لە نەورۆزیشدا بەردەوامبوو لە بۆردوومانی چیاکانی کوردستان. ٧١٢ جار گۆڕەپانەکانی گەریلا لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردوومانکران.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە گوتی: "بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین کە بە داخوازی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانەکانی نەورۆزیان پڕکرد و بە جۆشێکی مەزن نەورۆزیان پیرۆز کرد. بەو هێز و مۆراڵەی لە گەلەکەمانەوە وەرمانگرتووە، بەهێزتر درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بەزارەکی باس لەوە دەکەن کە ئەم نەورۆزە وەک جەژنی بەهار و خوشک_برایەتی پیرۆز دەکەن. کەچی سوپای داگیرکەری تورک لە ڕۆژانی نەورۆزدا بێ وەستان چیاکانی کوردستانی بۆردوومان کرد. بێگومان لەم هێرشانەدا، هێزەکانی گەریلامان ڕێکاری گونجاویان گرتەبەر و هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت. بەڵام دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد بەهار پیرۆز دەکات، ٧١٢ جار لە ئاسمان و زەوییەوە بۆردوومانی کرد و زیان بە سرووشتی جوان گەیشت".
هەپەگە دەربارەی وردەکاری هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هێزەکانی گەریلا، ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە.
"هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک"
٢٠ و ٢١ و ٢٢ ی ئادار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان و گۆشینی هەرێمی خواکوڕک ٢ جار، گۆڕەپانەکانی دێڕەشێ و سیانی هەرێمی گارە ٥ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی بێشیلی هەرێمی مەتینا ٣ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٤ جار؛ بەگشتی ١٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن
٢٠ و ٢١ ی ئادار ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سنین و لۆلان و بەری زینێی هەرێمی خواکوڕک ٨٥ جار، گۆڕەپانەکانی دێڕەشێ و گەرگەشێ و سپیندار و مژێ و گردی کون و زێڤکێ و گردی ڕەشید و گردی زەنگڵ و دەشتی کافێ و هەفتەباخی هەرێمی گارە ٣٨٠ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی و شێلازێ و سەری مەتینای هەرێمی مەتینا ٨٩ جار، گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٤٤ جار؛ بەگشتی ٦٩٨ جار بە چەکی قورس و تۆپ و هاوەن، تۆپباران کران".