دوای زیندانی کردنی ئیمام ئۆغلۆ چەندین کەس دەستبەسەرکرا

چالاکییەکان لە دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی شاری ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمائۆغلۆ دەستی پێکرد، بەردەوامە. لە چەندین شار هەڵکوترایە سەرماڵان و چەندین کەس دەستبەسەرکران.

هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەستبەسەرکردن

دوای دەستبەرسەرکردنی ٨٧ کەس  لە نێویدا سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمائۆغلۆ، چالاکی ناڕەزایەتی دەستی پێکرد و هێشتا بەردەوامە. لە ئیستەنبوڵ، ئیزمیر، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا و چانکالایە هەڵکوترایە سەرماڵان و چەندین کەس دەستبەسەرکران.

چالاکییەکە بە تایبەتی لە کەمپی زانکۆ و ناوەندی شار، زۆر بوو. چەندین کەس دەستبەسەرکران و ژمارەیان بە تەواوی نەزانراوە.