لە شارەکانی وەک زیوریخ و لۆزان و بێل و سانت گالن و ڕاپەرسویل و چور و وینتەرتوری سویسرا، کوردستانیان ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا و نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە زیوریخ ئاهەنگی پێشوازی لە نەورۆز بەڕێوەچوو.
لە چەند شارێکی سویسرا نەورۆز بە مەشخەڵ و کردنەوەی ئاگر پیرۆز کرا. سیاسەتمەدارانی سویسری و نوێنەری کوردان بەشداربوون لە ئاهەنگەکەی زیوریخ کە لەلایەن کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە_سە) لە زیوریخ ڕێکخرا. لە قسەکاندا تیشکخرایە سەر بەرخۆدانی گەلی کورد و پرۆسەی ئاشتی.
سیاسەتمەدارانی کورد و بەرپرسانی سویسری لە ئاهەنگی پاش ڕێپێوانە بە مەشخەڵەکەی لۆزان، قسەیان کرد. بانگەوازیان کرد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی.
لە شارەکانی بێل و سانت گالن و ڕاپەرسویل و چور و وینتەرتوری، بە ئاهەنگی بە مەشخەڵ و وتار و هەڵپەڕکێ، نەورۆز پیرۆز کرا.
لە قسەکاندا، تێکۆشانی گەلی کورد و یەکێتی نەتەوەیی و پرۆسەی ئاشتی هاتە بەرباس. بەتایبەت دووپاتکرایەوە، کە نەورۆزی ٢٠٢٥ بۆ گەلی کورد دەبێتە قۆناغی وەرچەرخان.