کۆن-مەد: فرانکفۆرت بۆ پیرۆزکردنی نەورۆزی ناوەندی ئامادەیە
کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوە کوردییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ناوەندی ٢٩ی ئاداری فرانکفۆت کرد.
کۆنفیدراسیۆنی ڕێکخراوە کوردییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) بە ڕاگەیاندراوێک بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە نەورۆزی ناوەندی ٢٩ی ئاداری فرانکفۆت کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەکراوە بەوەیی نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی 'بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک خۆمان بگەیەنییە ڕێبەری ئازاد' پیرۆز دەکرێت و بانگەوازی لە ئەنجومەنە کوردییەکان، فیدارسیۆنەکان کرد کار بکەن لە پێناو بەشداربوونی هەموو کوردستانیان لە نەورۆزی ناوەندییدا.
هەوروەها بانگەوازی کراوە لەسەر بنەمای 'ڕوانگەی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک' لە چوارچێوەی پاراستنی دەستکەوتی کۆمەڵایەتیی و نەتەوەییدا پیرۆز بکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە لە دژی داگیرکاریی و قڕکارییەکان بە ڕوحی سەفەربەرییەوە لە فرانکفۆرت کۆببنەوە و بانگەوازی لە هەمووان کرد لەو ڕۆژە مێژووییەدا لە گۆڕەپانەکاندا بن.