بانگەوازی بۆ نەورۆزی شاری سنە
کۆمەڵگەی مەدەنی و فەرهەنگی شاری سنە، بانگەوازێکی بڵاو کردەوە و داوای بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی "نەورۆزانە"ی شاری سنەی کرد.
کۆمەڵگەی مەدەنی و فەرهەنگی شاری سنە، بانگەوازێکی بڵاو کردەوە و داوای بەشداربوونی لە ڕێوڕەسمی "نەورۆزانە"ی شاری سنەی کرد.
لە بانگەوازەکەدا هاتووە: ئەم ئاهەنگە، کە بە نیشانەی یەکێتی و یەکدڵی و یەکڕیزی کۆمەڵانی خەڵک لە سنە لە ڵایەن کۆمەڵگەی مەدەنی و فەرهەنگی شاری سنەوە بەڕێوە دەچێت، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی و بە هێمایەک لە مۆسیقا، شایی و هەڵپەڕکێی نەتەوەیی، هەوڵدەدات کە نەورۆزی پیرۆز بە شێوەیەکی گەورە و بەرز بەڕێوە ببات .بۆیە ئێوەش بۆ ئەم ئاهەنگە دەعوەت کراون و تا بۆتان دەکرێ خەڵک هان بدەن بە جلی کوردی و هێما کوردییەکانەوە بەشداری مەراسیمەکە بکەن.
شوێن: شاری سنە، پارکی ڕۆژیار
کات: ڕۆژی دووشەممە، ٤ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٤ (٢١ی مارسی ٢٠٢٥)
کاژێر: ٣ی دواینێوەڕۆ
یەکدڵ و یەکڕیز، بە جلوبەرگی ڕەسەنی کوردییەوە، ڕێوڕەسمی نەورۆز دەڕازێنینەوە
نەورۆزتان پیرۆز بێت.
نەورۆزتان پڕ لە سەرکەوتن و سەربەرزی بێت.