لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ئاماژە بەوەکرا یەکێک لە پێشەنگەی تەڤگەرەکەمان شۆڕشگێڕ هاوڕێ باران سەرحەد پێش ٦ ساڵ لە ئەنجامی خیانەتێکدا شەهید بوو و گوترا: "خەیالی ئەو کەسانەی وابیردەکەنەوە بە شەهیدکردنی شۆڕشگێڕان دەتوانن تێکۆشانی شۆڕشگێڕی کۆتایی پێ بێنن جارێکی دیکە شکستی هێنا. سەرەرای هەلومەرجی سەخت و هێرشی دەسەڵاتداری فاشیست، ڕێگەی شۆڕشگێڕی بەرەو سەرکەوتن دەچێت. فیداکاری و تێکۆشانی هاوڕێ باران سەرحەد لەسەر ئەم ڕێگەیە، ئەمڕۆش وەک دوێنێ پێشەنگایەتیمان دەکات".
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەمکراوە هاوڕێ باران سەرحەد لە دژی داگیرکەر و فشار ژیانی خۆی فیدای تێکۆشانی شۆڕشگێڕی کرد و بوو بە پێشەنگێکی بونیاتنەر و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "لە هەر شوێنێک زوڵم و ستەمی هەبووبێت، بۆ گەلان لە بەرەکانی پێشەوەی تێکۆشاندا جێی دەگرت. شار و زیندانەکانی تورکیا-باکووری کوردستان بوون بە گەواهیدەری چالاکییە بوێرانەکانی. بە سەربەڵبندی چۆکی بە دووژمن دانا و هەرشوێنک ئەوی لێبوو دەیگۆڕا بۆ قەڵای شۆڕش دەیپاراست. هاوڕێ باران سەرحەد شۆڕشگێڕێکی شارەزابوو، ئەوەی لە بیری دا هەبوو لە پراکتیکدا جێبەجێی دەکرد. بە پێی پێویستەکانی شەڕ و تێکۆشان جوڵەی دەکرد و خاوەندارێتی لە ئەرکەکانی خۆی دەکرد. بۆ پێشخستنی تێکۆشانی هاوبەشی گەلان ڕەنجێکی مەزنی ڕابەری کرد. هاوڕێ باران سەرحەد لە پاراستن و بەرەوپێشەوە بردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕۆڵێکی گرنگی بینی. پێشەنگی بونیاتنانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلانی کرد و بەرپرسیارێتی مێژووی خستە ئەستۆی خۆی. لە مانگی ئاداردا گەواهیدەری چەندین قارەمانێتی، بەرخۆدان و کۆمەڵکووژی بوو، لە هێرشی دەوڵەتی تورکی فاشیست و چەتەکانیدا شەهید بوو.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بە قۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕن، لە لایەک دەسەڵاتدارن کە جیهان بەرەو وێرانە دەبن، لایەکی دیکە گەلانی شۆڕشگێر هەیە. لە هەلومەرجی زۆر سەختی تێکۆشاندا لە تێکۆشان هەنگاویان بۆ داوە نەناوە و لە بەرانبەر دووژمن بە ئیرادەوە بەرەو پێشەوە چوون، بە هۆشیاری فیدابوون بوون بە شەڕڤانی حەقیقەت و هیوایان لە مرۆڤایەتیدا گەش کرد و گوترا: "ئەوانەی لە تێکۆشانی شۆڕش و سۆسیالیزمدا شەهیدبوون، سیمبولی بەرخۆدان و ئیرادەن. یادکردنەوەی ئەوان بە مانای بەرفراوانکردنی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی دێت".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هاوڕێ باران سەرحەد و هەموو جەنگاوەرانی بەرخۆدان بە ڕێزدارییەوە یاددەکەینەوە، جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین بە ئیرادەوە لەسەر ڕێگەی ئەوان بڕۆین، تێکۆشانی هاوبەش فراوان بکەین و شۆڕش و سۆسیالیزم بگەیەنینە سەرکەوتن. وەرەن لە دژی ئیمپریالیزم، سەرمایەداری، فاشیزم و پیاوسالاری تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو بڵند بکەین!".