لەنێو جەهەپەدا دەنگدان بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار دەستی پێ کرد

جەهەپە بۆ دیاریکردنی کاندیدەکەی بۆ سەرۆککۆمار لە کاتژمێر ٨:٠٠ ـەوە دەستی بە دەنگدان کرد.

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بۆ دیاریکردنی کاندیدەکەی بۆ سەرۆککۆمار لە کاتژمێر ٨:٠٠ ـەوە دەستی بە دەنگدان کرد. سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو وەک تاکە کاندید بەشدارە.

ئەندامانی جەهەپە لە هەموو شار و ناوچەکانەوە لە ٥ هەزار و ٩٦٠ سندووق دەنگی خۆیان دەدەن. بۆ ئەو کەسانەش کە ئەندامی جەهەپە نین 'سندووقی پشتیوانی' دانراوە.