ئۆچار: پێویستە دەوڵەت هەنگاوی باوەڕ پێکراو بنێت
هاوسەرۆکی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئۆچار ئاماژەی بەوەدا پێویستە دەوڵەت لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، نەخشەڕێگەیەک ئامادە بکات و هەنگاوێکی باوەڕپێکراو بنێت.
هاوسەرۆکی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئۆچار ئاماژەی بەوەدا پێویستە دەوڵەت لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات، نەخشەڕێگەیەک ئامادە بکات و هەنگاوێکی باوەڕپێکراو بنێت.
هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئۆچار بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا پرسی کورد ئیدی لە زەمینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێپەڕیوە گەشتۆتە ئاستی نێونەتەوەیی و جەختی کردەوە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ چارەسەری پرسی کورد نا، بەڵکو بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و چارەسەری، هەوڵدانێکە. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا گروپە سیاسیەکان و دەوڵەتانی دوور هەڵسەنگاندنی سیاسی و مرۆی بوو بە جێگەی گفتوگۆ و گوتی هەنگاوی زۆر بەهێزی دامەزرێنەری نوێ و دیموکراتیکە.
دەوڵەت و دەسەڵاتداری پێویستە نەخشەڕێگەیەک ئامادە بکەن
ئۆچار ڕایگەیاند هێزە دیموکراتیکەکان و کورد لە دیموکراتیکبووندا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن، کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ژیانی ئاشتیانە مسۆگەرکردنی ژیانی هاوبەشە و گوتی: "سەد ساڵە بەرانبەر سیاسەتی نکۆڵیکردن و توانەوە بەرخۆدان دەکەن. زانراوە کە سەد ساڵی دووەم بەم سیاسەتە بەردەوام نابێت و هەلومەرج گۆڕاوە. تەڤگەری ئازادی کورد بۆ هەموو پێکهاتەکانی خۆی ڕاگەیاند پشتگری ئەم بانگەوازەن و ئامادەن. لەم چوارچێوەیەدا لە چاوەڕوانی پراکتیکی هەنگاوی باوەڕ پێکراون. بۆ ئەمەش دەبێت نەخشەڕێگەیەک ئامادە بکەن. دەبێت هەنگاوی یاسایی و سیاسی پراکتیکی بنێن و گەلیش بە بنەمای ئەم هەوڵدانە وەربگرن. بە پێچەوانەوەش لە شوێنک هەنگاوی بە متمانەوە نەبێت ئەنجامی نابێت، وەکەسیش متمانەی پێناکات. بەم شێوەیە دەرفەتەکەش لە دەست دەچێت. دەبێت بە بەرپرسیارێتی ڕاپەڕن".
بازاڕکردن لەسەر مافە یاساییەکان و مرۆییەکان ناکرێت
ئۆچار گوتیشی: "گۆشەگیری تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵگە بە تەواوی ژەهراوی دەکات. 'مافی هیوا' مافێکی مرۆی و گەردونییە لە ڕێکەوتننامە نێونەتەوەییەکاندا مسۆگەرکراوە. بە گوتنی 'وڵاتکی سەربەخۆم' ناتوانیت ئەمە بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە ئەنجام بدەیت. کۆنسەی ئەوروپا کاتی بە تورکیا داوە تاوەکو لەم بابەتەدا سەرراستکردنەوەی یاسایی بکات. شتێکی باش نییە ئەمە ببێت بە بابەتی بازاڕکردن. ئەوەی پێویستە ئەنجام بدرێت 'مافی هیوا' جێبەجێ بکرێت، ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت. ئەگەر ئەمە بکرێت هەموو شتێک لە پێش چاوی کۆمەلگە دەبێت، کۆمەڵگەش بەشدار دەبێت و پرسەکەش بە تەواوی چارەسەر دەکرێت".