لە تۆرینۆ نەورۆز پیرۆزکرا
لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، کوردان و دۆستە ئیتاڵیەکانیان، نەورۆزیان پیرۆزکرد.
لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، کوردان و دۆستە ئیتاڵیەکانیان، نەورۆزیان پیرۆزکرد.
لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا، لە هۆڵی جابریا، نەورۆز بە جۆشێکی مەزن پیرۆزکرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، ئاژوار باشووری بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی کوردی میلانۆ قسەی کرد.
باشووری باسی لە پرۆسەکە کرد و گوتی: "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموومان دەبێت، ئێمە نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ و هەمووان پیرۆز دەکەین".
هەروەها لە (Defend Kurdistan Enternasyonal) ئەلیسا گینزبۆرگ و سارا ساری و ئەلیسیۆ یۆرجی بە کورتی قسەیان کرد و نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لەسەر ناوی (UIKI) سەرکان خۆزاتلی ڕایگەیاند گەلی کورد تاوەکو زیاتر لە بنیاتنانەوەی جیهان و بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا یەکبگرن و لەسەر بناغەی تێکۆشانی هاوبەش ستراتیژێک دابهێنن، زیاتر نزیکی ئازادی دەبنەوە.
پاشان ئاگری نەورۆز کرایەوە و هەڵپەڕکێ کرا.
ئاهەنگەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی نەورۆز" و "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.