ئیمام‌ئۆغلو ڕەوانەی دادگا کرا

ئەکرەم ئیمام‌ئۆغلو بە دەستبەسەرکراوی ڕەوانەی دادگای ئەستەنبوڵ لە چاگلایان کرا. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکەدا ٣٠ داواکاری گشتی دەستنیشان کراون.

سەرۆک شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام‌ئۆغلو، دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی ڕەوانەی دادگای ئەستەنبوڵ کرا. بۆ گوتەلێوەرگرتن لە ئیمام‌ئۆغلو و ئەو کەسانەی لەگەڵییدا دەستبەسەرکراون ٣٠ داواکاری گشتی دەسنیشان کراون.

لە دەوروبەری دادگا و ئەو ڕێگایانەی دەڕۆنە ناوچەکە ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە لایەن پۆلیسەوە گیراوەتەبەر.