دەم پارتی: ئازاد بارش تەنها نییە

لە لێپرسینەوە دژی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سیاسەتی "ڕێککەوتنی شار" بە تاوان بینرا و ئازاد بارش تۆمەتبارکرا. دژی ئەمە، دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "ئازاد بارش تەنها نییە".

لە لێپرسینەوە دژی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، ناوی جێگری پێشووی هاوسەرۆکایەتی گشتی هەدەپە ئازاد بارش هاتبوو. لەم بارەیەوە، دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندیی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئازاد بارش تەنها نییە، ئێوە بە بوختان و پرۆپاگەندەی ڕەش ناگەن بە هیچ".

دووپاتکرایەوە ئۆپەراسیۆنەکان دژی ئیمام ئۆغلو نایاساییە و "ڕێککەوتنی شار" لەسەر داوا و چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە لەلایەن دەم پارتییەوە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە "ڕێککەوتنی شار" وەک تۆمەتێک دژی ئازاد بارش بەکارهاتووە.

دەم پارتی جەخت دەکاتەوە دژی ئەم پرۆپاگەندەیە تێکۆشانی یاسایی گرنگە، دەڵێت: "ئازاد بارش تەنها نییە. وەک دەم پارتی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین کە هەرگیز سەر نەوی ناکەین بەرامبەر ئەم زیهنیەتەی کە دەیەوێت ڕێ لە ئیرادەی گەل بگرێت".