یەکەمین وەشانی پەکەکە بە ناوی سەرخۆبوون لە ساڵی ١٩٧٩دا بە دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد و تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ بەردەوامە. دامەزرێنەرانی سەرخۆبوون، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە مەزڵوم دۆغان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دۆران کاڵکان و کەسیرە یەڵدرم بوو کە دواتر وازی لە پەکەکە هێنا. سەربەخۆبوون بەبێپچڕان بەردەوامبوو، ئامانجی ئەوە بوو هەموو هێرشەکان و سانسۆرە سەختەکان لە دژی ڕاگەیاند بگەیەنێتە هەموو گۆڕەپانەکان. نەریتی راگەیاندنی ئازاد بە سەرخۆبوون دەستی پێکرد، ئەمڕۆ لە چەندین گۆڕەپان بە ناوی جیاواز بڵاوبووتەوە و فراوانبووە. ڕۆژنامەنووسانی نمونەی گوربەتەلی ئەرسۆز، سەید ئەرڤان، عەزیز کۆیلوئۆغلو، گوڵستان تارا و نازم داشتان میراتی سەرخۆبوونیان وەرگرت و لە ڕێگەی حەقیقەتدا بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.
ڕۆژنامەی سەرخۆبوون لە ژمارەکانی خۆی لە مانگی ئاداردا هەمووکات واتایەکی مێژووی نەورۆز لە خۆدەگرێت، بۆ ئەوەی گەلی کورد بکات 'گەلی نەورۆز' ڕۆڵێکی مەزنی گێرا. سەرخۆبوون وەک ئاژانسی پەکەکە سەرەڕای فشار، سانسۆر بەردەوامی بە ڕاگەیاندنی ئازاد دا و لە دژی داگیرکاری تورک بوو بە دەنگی حەقیقەت.
وەک ئاژانسی هەواڵی فورت (ANF) هەوڵماندا مانشێتەکانی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون لە ساڵی ١٩٧٩وە بڵاودەکرێتەوە، کۆبکەینەوە. ئەم مانشێتانە گرنگی مێژووی نەورۆز و سەختی زیندوکردنەوەی نەورۆز لە کوردستان پیشان دەدات.
لە ساڵی ١٩٧٩ تاوەکو ٢٠١٤ نەورۆز لە مانشێتەکانی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون...