جەهەپە بڕیاری بەستنی کۆبوونەوەی بەپەلە دەگرێت

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند، بڕیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلەمان گرتووە.

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند، ئامادەکاری بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەکرێت.

ئۆزەل ئەوەشی ڕایگەیاند کە بڕیاریان داوە بۆ ڕێگریکردن لەم کارە کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجام بدەین.

هەروەها ئۆزگور ئۆزەل رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەوە تێگەیشتین کە قەیومێک بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ دادەنرێت و ئامادەکاری بۆ پەکخستنی هەڵبژاردن دەکرێت. لە پێوەندی لەگەڵ ئەمەدا و بانگەوازی ئەمڕۆمان وەهایە؛ لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی دەستوور پێی داوم، بە هەموو تورکیا ڕادەگەیەنین کە بڕیارمان داوە دوای ١٥ڕۆژ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدەین و بەم شێوەیە ڕێگری لە هەر هەوڵێکی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دەدەین."

جەهەپە لە ٦ی نیسان کۆبوونەوەی خۆی دەبەستێت.