چاوەڕێ دەکرێت یەک ملیۆن کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆز ئیستەنبوڵ بکەن

بۆ نەورۆز لە گۆڕەپانی یەنیکاپی ئیستەنبوڵ کاتێکی کەم ماوە ٢٣ی ئادار پیرۆز دەکرێت. بەرپرسانی دەم پارتی لە چاوەڕوانی ئەوەن کە ئەمساڵ یەک میلیۆن مرۆڤ بەشداری لە نەورۆزی ئیستەنبوڵ بکات.

لەگەڵ بانگەوازەکەی ڕێبەر لە ٢٧ی شوبات ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ بە جەماوەریتر ئەنجام دەدرێت. لە ئێستادا سەرنج لەسەر ئاهەنگی نەورۆزە لە ئیستەنبوڵ کە لە ٢٣ی ئادار لە گۆڕەپانی یەنیکاپی ئەنجام دەدرێت.

ئەندامانی دەم پارتی بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ لە ئیستنەنبوڵ ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و بڵاوکراوە بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگەکە بڵاودەکەنەوە.

کۆمیتەی نەورۆز ئاماژەی بەوەدا ٤٠٠ پانکار لە شەقامەکان هەڵواسراوە کە ١٠٠ لەو پانکارتانە کوردیین. هەروەها ٤٠٠ ڕیکلام لە گۆڕەپانەکانی ئیستەنبوڵ هەڵوسراون.

بۆ ئەوەی هەمووکەسێک بتوانێت پرسی خۆی بگەیەنێتە گۆڕەپانی نەورۆز، بە گشتی ٥٠٠ ئۆتۆمبێل گیراوە.

ئاهەنگەکە لە کاتژمێر 10:00 دەست پێ دەکات و تاوەکو 18:00: بەردەوام دەبێت. لە هونەرمەندانی ناوەندی کەلتووری میزۆپۆتامیا قادر چات و گروپی پاراکسیس دەچنە سەر ستەیج.

قسەکەران

هاووتەبێژی هەدەکە عەلی کەنانۆغلۆ، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) گوڵستان کشناک، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقر خان، جێگری هاوسەرۆکایەتی گشتی دەم پارتی تەیب تەمەل، پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سوورەیا ئوندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ کەزبان کۆنوکچو و هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح گوڵستان سونوک لە نەورۆز قسە دەکەن.

کۆمیتەی نەورۆز ئاماژەی بەوەدا بۆ نەورۆزی ئەمساڵ زیاتر لە ١٠٠ ڕێکخراوی ڕاگەیاندنی نێونەتەوەیی لە نێوییدا چەندین ڕۆژنامەنووس بۆ ڕوماڵکردنی نەورۆز ئامادەکارییەکان کردوە.