لە زۆربەی ناوەندەکانی باکووری کوردستان نەورۆز بە جۆش وخرۆشەوە پیرۆزکرا

لە زۆربەی ناوەندەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ئاگری نەورۆز هەڵکرا و بە دروشمی "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک" خاوەنداریان لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتیان دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بێت.

ئاگری نەورۆز لە زۆربەی شار وناوەندەکانی کوردستان و تورکیا هەڵکرا و لە کاتی پێرۆزباییەکاندا دروشمی "بەگیان بە خوێن لەگەڵتین ئەی سەرۆک" بەرز کرایەوە.

جۆلەمێرگ

ئاگری نەورۆز لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ کرایەوە و  گەنجان پۆستەری ڕێبەر ئاپۆیان بەرزکردەوە و بەردەوام دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" یان وتەوە و سروودی "چەرخی شۆرش"یان لە گۆڕەپانی نەورۆزدا وتەوە. جەماوەر بە دەوری ئاگری نەورۆزدا سەمایان کرد و ئاوازیان وتەوە.

ئەدەنە

هەروەها ئاگری نەورۆز لە ناوچەی سەیهانی شاری ئەدەنە کرایەوە. لە مەراسیمەکەدا جەماوەرێکی زۆر لە ژنان و گەنجان بەشداری پیرۆزباییەکەیان کرد. لە میانەی مەراسیمەکەدا بە بەردەوامی دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" وترایەوە.

لە پیرۆزباییەکەدا، سەیفەدین ئایدەمیر، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەدەنە قسەی کرد و وتی: "ئێمە خاوەنداری لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین." هەروەها داوا لە گەڵ گرا لە ٢٣ی ئادار بەشداری نەورۆزی میمار سینان بن.

ئەستەنبوڵ

هەروەها لە کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ، جەژنی نەورۆز بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە بەردەم ناوەندی دەم پارتی بەڕێوەچوو. جەماوەرێکی زۆر لە ژنان بە جلوبەرگی هەرێمیەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد. ئاگری نەورۆز داگیرسا و گەل بەجۆشەوە بەدەوری ئاگرەکەدا سەمایان کرد. لە میانەی مەراسیمەکەدا ژنان بەردەوام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "نەورۆز پیرۆزبێ"یان وتەوە.

ئەنقەرە

ئەنجوومەنی گەنجانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (حەدەکە) لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ODTU) کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە. گەنجان بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی گەنجان"، "بژی بەرخۆدانی ژنان"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "نەورۆز پیرۆزبێ" شادی و سەمایان کرد.