نەورۆز لە تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلاوە پیرۆز کرا
لە تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلا نەورۆز پیرۆز کرا. لە پیرۆزبایەکەدا یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە عەگید ڕەشید گوتی: "دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت."
لە تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلا نەورۆز پیرۆز کرا. لە پیرۆزبایەکەدا یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە عەگید ڕەشید گوتی: "دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت."
لە تونێلەکانی بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا تیمە پسپۆرەکانی گەریلا کۆبوونەوە و نەورۆزیان پیرۆز کرد. لە پیرۆزکردنەکەدا، یەک لە فەرماندەکانی هەپەگە عەگید ڕەشید لە مەڕاسیمە سەربازییەکەدا قسەی کرد.
بەڵێن بۆ سەرخستنی ئامانجی شەهیدان
عەگید رەشید گوتی: "نەورۆزی 'ئازادی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش، گەلی کورد، گەلی هەرێمەکە و هاوڕێیانمان پیرۆز بێت. لە ٢٧ی شوباتدا ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی مێژووی لە تەڤگەرەکەمان، گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە کرد. وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان جۆش و خرۆش و مۆڕاڵێکی مەزنمان لەو بانگەوازییە وەرگرت. ئەمە بوو بە هۆکاری ئەوەی تێکۆشانی خۆمان مەزنتر بکەین. بە شانازییەکی زۆرەوە پێشوازیمان لە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد. زۆر بە جۆش و خرۆش، بە مۆڕاڵین کە جارێکی دیکە ڕێبەر ئاپۆمان بینی. لە کەسێتی کاوەی سەردەم مەزوڵم دۆغان، راهشان دەمیرەل، زەکییە ئاڵکان و دایکی ئاشتی بەڕێز ساکینە ئاراتدا هەموو شەهیدانی کوردستان بە ڕێزەوە یاددەکەینەوە. بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ئامانجەکانی شەهیدان بە سەرکەوتن دەگەیەنین."
ئازادی ڕێبە ئاپۆ ئازادی کوردستانە
ڕەشید ئاماژەی بەوەشدا کە باش دەزانن ئەم پێشکەوتنە لە سایەیی بەخۆدانی بێ هاوتای ٢٧ ساڵی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، ڕەنج و خوێنی هەڤاڵانی شەهید بە دی هات و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "بۆ بەدی هێنانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری ئەم تەڤگەرە بووین، دەستمان بەم تێکۆشانە کرد. چونکە دەزانین ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی کوردستان، گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکەیە. بە ساڵان لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان پەروەردە دەکەین. ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.
'ئێمە فیدایی ڕێبەر ئاپۆین'
وەک گەریلا ئەو گەریلایانەی کە ئێستا لە گۆڕەپانی شەڕن، سات بە سات ڕووبەڕووی هێرشە نامەردانە و دەروەی ئەخلاقییەکانی دووژمن دەبینەوە. ڕووی داگیرکاری دەوڵەتی تورک باش دەناسین و ڕۆژ بە ڕۆژ دەیبینن. با کەس سەپاندنی تەسلیبوونی بێ شکۆ بەسەر ئێمە نەسپێنێت. ئەمە قبوڵ ناکەین. لە هەمووکات زیاتر بۆ ئازادی، چارەسەری، دیموکراتیک و ئاشتییەکی بە شکۆ ئامادەین. ئێمە مرۆڤی سیاسی زاناین. ئێمە فیدای ڕێبەر ئاپۆین. با کەس بە هەڵە نزیکی ئێمە نەبێتەوە. جارێکی دیکە دەڵێین؛ دەبێت ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت.
کۆنسەی فەرمانداری هەپەگەمان کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجام دا ئەنجامەکانمان پێ گەشت. ڕۆژانێکە تاوتوێی ئەمە دەکەین، قوڵ دەبینەوە و خۆمان ئامادە دەکەین. ئێمە هێرشی ناکەینە سەر کەس، بەڵام کێ هێرش بکاتە سەرمان بە شێوەیەکی زۆر توند وەڵامی دەدەینەوە. هەرگیز بەبێ وەڵام نایهێڵینەوە. با کەس چاوەڕوانی ئەوە نەبێت کە ئێمە تەسلیمی دەوڵەتی تورک بین. ئەگەر ئاشتییەکی بە شکۆ، چارەسەرییەکی دیموکراتیک و ئازاد هەبێت، ئێمەش ئامادەین، بەڵام لە هەمووکات زیاتر خاوەن هێزین کە خۆمان، دەستکەوتەکانمان و گەلەکەمان بپارێزین. ئەم نەورۆزە دەبێت بە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی کوردستان و گەلانی هەرێمەکە. سڵاو لە گەلی کوردی بە شکۆ دەکەین. یان ئازادی یان ئازادی. بژی سەرۆک ئاپۆ."