ئۆزگور ئۆزەل: ڕۆژی یەکشەممە ڕاپەڕن و ئەم وڵاتە ڕزگار بکەن
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە داوای لەو سەدان هەزار کەسە کرد کە لە ساراچان گردبوونەوەی جەماوەریان ئەنجامدا و وتی: "ڕۆژی یەکشەممە ڕاپەڕن و ئەم وڵاتە ڕزگار بکەن".
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە داوای لەو سەدان هەزار کەسە کرد کە لە ساراچان گردبوونەوەی جەماوەریان ئەنجامدا و وتی: "ڕۆژی یەکشەممە ڕاپەڕن و ئەم وڵاتە ڕزگار بکەن".
دوای ئەوەی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ و ئەو کەسانەی سەرلە بەیانی دەستبەسەر کران، بەسەدان هەزار کەس لە ساراچان گردبوونەوەی جەماوەرییان ئەنجامدا. جەماوەر بە دروشمی "شان بە شان دژی فاشیزم"، "حکومەت دەست لەکار بکێشنەوە"، "ڕۆژێک دێت گەل لێپرسینەوە لە ئەکەپە دەکات"، "تەیب دەست لەکار بکێشەوە"یان بەرزکردەوە.
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە لوێەوە قسەی بۆ جەماوەر کرد و وتی: "ناوێک بۆ ئەو ڕووداوەی کە لە دوێنێوە ڕوودەدات هەیە، ئەمە هەوڵدانی کودەتایە."
ئۆزەل ئاماژەی بەوەدا کە دەستووری بنەڕەتی ڕۆژ بە ڕۆژ بێکاریگەر دەکرێت، بە تەواوی بەلاوە دەنرێت و داوای لە گەل کرد ڕۆژی یەکشەممە ڕاپەڕن و وتی: :ڕاپەرن و ئەم وڵاتە ڕزگار بکەن."