بە دیمەن

لە شاری کۆڵن مەراسیمی پرسە بۆ حاجی ئەحمەدی بەڕێوەچوو

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەراسیمی پرسە بۆ حاجی ئەحمەدی هاوسەرۆکی پێشووی پەژاک کە دوێنێ بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، بەڕێوەچوو.

حاجی ئەحمەدی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) دوێنێ لە نەخۆشخانەی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ مەراسیمی پرسە و سەرەخۆشی بەڕێوەچوو، جێی ئاماژەیە هەتا ٢١ی ئادار هەر ڕۆژ کاتژمێر ٣:٠٠ هەتا ١٩:٠٠ لە ماڵی کوردی شاری کۆڵن بەردەوام دەبێت.

ناونیشان: Zehnstraße 9, Cologne 51065 – ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی کۆڵن.

هەروەها ڕۆژی ٣٠ی ئادار لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەراسیمی بەبیر هێنانەوە بۆ حاجی ئەحمەدی بەڕێوەدەچێت.

حاجی ئەحمەدی خەڵکی شاری ورمێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٤دا پێشەنگایەتی دامەزراندنی پەژاکی کرد.

حاجی ئەحمەدی ژیانی سیاسیی خۆی لە یەکێتی قوتابیانی کوردی ئەورووپاوە دەستپێکرد و لە پەرلەمانی کوردستان لە دەرەوەی وەڵات و هاوسەرۆکایەتی پەژاک و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) درێژە پێدا. حاجی ئەحمەدی کەسایەتی دیاری کورد بە هەوڵ و تێکۆشانەکانیەوە هاوکاری و پشتیوانیەکی گەورەی لە یەکێتی نەتەوەیی کورددا کرد.