ڕاگەیاندراوی نەورۆزی نەپەگە
بە بۆنەی نەورۆزی ٢٠٢٥ نەورۆزی (ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ەوە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرماندەیی نەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "بە بەهارێکی نوێوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەین کە جەژنی ئازادی و ژیانەوە گەلەکەمانە. بەناوی گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە سەرەتا نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین، کە ڕوح، ئیرادە، فکر و بەرخۆدانی ئازادیمانە، لە کوردستاندا نەورۆزی گەیاند بە ماناداری ڕاستەقینە، نەریتی هەزاران ساڵەی نوێ کردەوە و گەیاندنی بە ڕوحی بەرخۆدانی مەزن. بە خۆشەویستی و حورمەتێکی زۆرەوە سڵاو لە ڕێبەرمان دەکەین. نەورۆز لە تەواوی گەلی کوردستان، بنەماڵەی هێژای شەهیدان، میلیتانانی تێکۆشان و لە هەموو ئەو گەلانەیی باوەڕییان بە نەورۆزە پیرۆز دەکەین. یادی هەموو ئەو قارەمانانە دەکەینەوە کە بە جەستەی خۆیان ئاگری نەورۆزییان لە کوردستاندا گەشاندەوە و لە کەسێتی هاوڕێ مەزڵوم دۆغان کاوەی سەردەم و زەکیە ئاڵکاندا بەڵێن دەدەین بیرهێنانەوەیی شەهیدانمان بە پێکهێنانی ئازادی و جۆشدانی ئاگری نەورزدا زیندوو ڕاگرین."
نەورۆز بە مانایی گەڕانەوەیە بۆ ئازادی
ڕاگەیاندراوەکەی فەرماندەیی نەپەگە بەم شێوەیە بەردەوام بوو:
"گەلەکەمان کە یەکێکە لە دێرینترین گەلەکانی ئەم خاکە مێژوویە، لە تەواوی مێژووییەکەیدا شاهیدی ستەمی هێزە کۆڵۆنیالییەکان بووە، هەموو کاتێک وابەستەیی نەریتی نەورۆز بووە و تا ئێستا درێژەی بە مانەوەی خۆیی داوە. گەلی کوردستان کە مێژووەکەیان بە بەرخۆدان و تێکۆشانی هەبوونی لە دژی داگیرکاری و قڕکردنەوە تێپەڕاندووە، بە وابەستبوونی بە کولتووری قوڵی نەریتی نەورۆزیی زیندوو ڕاگرتووە. لەم ڕووەوە مێژووی کوردستان هەموو کاتێک بە بەرخۆدان لە دژی ستەمی هێزە کۆڵۆنیالەکان بەو هێزەی گەلەکەمان لە نەورۆزەوە وەریگرتووە شێوەگیر بووە. گەلەکەمان تەسلیم نەبوو، بەرخۆدانی کرد و هیچ کاتێک سازشی لە باوەڕی ئازادی نەکردووە. ئاگری نەورۆز کە وەک پێناسەی بەرخۆدانی گەلان پێشخراوە، لە هەمان کاتدا مزگێنی سەرکەووتنە. دوای ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژێکی نەورۆزدا تەڤگەری ئازادی کوردستانی دەستپێکرد، ئیدی نەورۆز نەک بە تەنها بۆ گەلی کوردستان بووە ڕۆژێکی نەریتی؛ لە هەمان کاتدا بووە ڕۆژی گەڕانەوە بۆ جەوهەر، بەرخۆدان و سازش نەکردن لە ئازادی. لەگەڵ دەرکەووتنی پەکەکەدا هەموو کاتێک ئاگری نەورۆز وەک ئاگری بەرخۆدان بە ئاسماندا بەرزبووەوە؛ نەورۆز بووە مانای گەڕانەوە بۆ بەها و ئازادی کوردستان. لەم ڕووەوە وەک چۆن ئەوەی گەلی کوردستان بووە گەلی نەورۆزی، هەمان شێوە پەکەکەیش بووە پارتی نەورۆزی.
بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەووتنی مێژووی دەئافرێنێ
تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە ڕۆژی دەستپێکردنییەوە لە نەورۆزدا هەنگاوی گرنگی مێژوویی خۆی پێکهێناوە. لە تەواوی ٥٢ ساڵەی مێژووی تێکۆشانماندا، لە هەموو نەورۆزێکدا بووە بە خاوەنی دەرکەووتن و هەنگاوە نوێییەکان. وەک هێزی پاراستنی ئەم گەلە و گەلەکەمان بە پرۆسەیەکی نوێیەوە پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەین کە لە مێژووی تێکۆشانماندا لە ڕەهەندی مانادارییەوە قۆناغێکی نوێیە. ئەم پڕۆسە نوێیە کە بە بانگەوازی مێژوویی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد، بێگومان دەرنجامی ڕەنجی مەزنی ڕێبەرێتیمان، بەرۆخۆدانی شەهیدە قارەمانەکانمان و فیداکاری گەلەکەمان و هێزە دیموکراسییەکانەوە دەرکەوتووە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، نەک بە تەنها بۆ کوردستان و تورکیا، بۆ چارەنووسی تەواوی هەرێمەکەیش پرۆسەیەکە نوێنەرەوەی دەرکەووتنی پێشکەووتنە مێژوویەکان دەکات.
لەسەر ئەم بنەمایە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، لەسەر بانگەوازی ڕێبەرێتی و پارتیمان، بە گوێرەی پێویستییەکانی ئەم پرۆسەیە جوڵاوینەتەوە و ئەو ئەرکە مێژوویەیی کەوتووەتە ئەستۆمان جێبەجێمان کردووە. لە ١ی ئادار بەدواوە هەموو هێزەکانمان دەستبەرداری ئەو پێگەیە بووین کە دەبووە هۆکاری کۆتایهێنانی پرۆسەکە و پەڕینەوە بۆ پێگەی ئاگربەست. بە داخەوە هەمان هەڵوێست لە لایەن سوپای تورکەوە نابیندرێت. بە پێچەوانەوە ڕابەرایەتی پێگەیەک دەکات کە نایەوێت ئەم پرسە چارەسەر بێت، درێژە بە قوڵبوونەوەی شەڕ دەکات. هیچ گۆڕانکارییەک لە گۆڕەپانی شەڕدا ڕووینەداوە، لە لایەکی دیکەوە هێزە سیاسییەکان بەهەمان شێوە نزیک دەبنەوە و ئەمەش لە لایەن تەواوی ڕای گشتییەوە دەبیندرێت.
ڕوونە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک دەربارەی ئەم بابەتانە خاوەنی ئەرکی بەرپرسیارێتین، خۆیان لە نزیکایەتی شۆڤێنی کرێخۆرەی شەڕ و ئەو هێزانەی کە خاوەنداری لە ڕژاندی خوێن دەکەن پاک نەکردووەتەوە، پرۆسەی گۆڕینی ستراتیژی کە ڕێبەرمان دەستیپێکردووە و بەڕێوەبەری پارتمان ئەرێی کردووە وەک لاوازی دەبینن، هەوڵدەدەن ئەمە لە هەموو ئۆرگانەکانی ڕاگەیاندندا بەم شێوەیە نیشان بدەن، بەم شێوەیە نەریتێکی نوێی لەناوبردن دەسەپێنن.
بەڵام کاتێک مرۆڤ خوێندنەوە بۆ ئەو شەڕە دەکات کە ٤١ ساڵە لە کورستاندا درێژەی هەیە، نەبەزینی ئەم دواییەی گەریلاکانی ئازادی کودستان نیشان دەداتەوە و هەموو کەسێکیش ئەمە دەزانێت، لە قۆناغی ئەم دواییانەی شەڕدا، لە دژی تێگەیەک کە بەدەستی دەرەکی هەوڵ دەدات گەریلا لە ناوبەرێت، گەریلا بە باوەڕ و ئیرادەی جوانییەوە خۆی فیدایی ڕێبەرێتی و گەلەکەی کردووە، هەموو کاتێک ڕێگەی دەربازبوونی دۆزیوەتەوە و لەگەڵ تێکشکاندنی قورسترین هێرشەکاندا بەهێزتر بووە.
لە ڕاستییدا، پێش بانگەوازە میژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلاکانی ئازادی کوردستان پلانڕێژی شەڕی ساڵی ٢٠٢٥ی کردبوو، بڕیاری پێویستی وەرگرتبوو، وە ڕێکخستنی خۆی درووستکرد بوو. وەک هێزەکانی پاراستنی گەل، پرۆسەی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤ بە کۆبوونەوەی کۆنسەی فەرماندارییمان کە لە مانگی تشرینی یەکەم ئەنجامی دا،بەشێوەیەکی فرەلایەنە گفتوگۆی لەسەر حەقیقەتی شەڕ لە سەردەمی زانست-تەکنیکدا کرد و دۆکترینی نوێی شەڕەکانی کە فۆرمولەی تێکۆشانی سەردەمییە، ڕوون کردەوە. کۆبوونەوەکەمان کە بە بەشداربوونی ٣٨ هاوڕێمان لە ئاستی فەرماندارییدا کە نوێنەری هەموو گۆڕەپانەکانی گەریلای دەکرد، پێکهاتووە، لەسەر بنەمای ڕوحی فیدایی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر لەسەر میحوەرەکان گفتوگۆی تێروپڕی پێکهاتووە. بە تایبەت لەسەر بنەمایی ئەزموونێک کە لە شەڕی چوار ساڵەی کۆتاییدا دەرکەوتووە، لە دژی تەکنیکی پێشکەووتوو، چۆن سەرکووتن بەدەست بهێندرێت، گفتوگۆ کرا.
ئازادی ڕێبەر ئاپۆمان کردووە بە ئامانج
بێگومان ئەم ئەنجامانە لە شەڕ کە بە ڕوحی بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆنەویستانەی هاوڕێیانی نەمرمانەوە بە دەست هێندراوە. قوڵبوونەوەی تەکنیکی و سەرکەوتوویی تەکنیکی شەڕی گەریلا لە ژێر ئەرز و ئەو پسۆرییەی بەدەستی هێناوە، دەستکەوتێکی گرنگی گەریلاکانی ئازادی کوردستانە. بە بۆنەی ئەم نەورۆزەوە جارێکی دیکە بە پێویستی دەزانین بۆ تەواوی گەلەکەمان بڵاوی بکەینەوە؛ وێڕای ئەوەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان پلانڕێژی شەڕی کردبوو، وە دۆکترینی (ڕێباز)ی سەردەمێکی نوێی دیاری کردبوو، لە پێناو ئەوەی هەوڵدانەکانی ڕێبەرێتی و گەلەکەمان بە فیرۆ نەچێت، لە پێکهێنانی بەرپرسیارێتییەکانی پاشەڕۆژماندا هیچ دوودڵییەکمان نییە. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە پرۆسەی مێژوویدا بە ئامانجی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان قفڵ دەکەن و بە گوێرەی ڕوحی سەردەمەکە بە سەرکەووتووی درێژە بە تێکۆشانیان دەدەن بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
لەسەر ئەم بنەمایە وەک هێزەکانی پاراستنی گەلانی کوردستان سڵاو لە گەلەکەمان دەکەین کە لە پرۆسەی نەورزۆدا ڕۆشتنە گۆرەپانەکان و جارێکی دیکە نەورۆز بە جۆشی گەریلا لە چیاکانی ئازادی و ڕوحی بەرخۆدانەوە لە تەواوی گەلەکەمان پیرۆز دەکەین."