گەریلا: نەورۆز ئافرێنەری ڕوحی بەرخۆدانە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند نەورۆز بۆ گەریلا هەڵگری مانادارییەکی مەزنە و گوتییان: "نەورۆز ئافرێنەری ڕوحی بەرخۆدانە، بۆیە بەو مانادارییە بنەڕەتییەوە پیرۆزی دەکەین."
گەریلاکانی ئازادی کوردستان ڕایانگەیاند نەورۆز بۆ گەریلا هەڵگری مانادارییەکی مەزنە و گوتییان: "نەورۆز ئافرێنەری ڕوحی بەرخۆدانە، بۆیە بەو مانادارییە بنەڕەتییەوە پیرۆزی دەکەین."
نەورۆزی ٢٠٢٥ بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' و 'نەورۆزی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی' لە لایەن گەلانی زاگرۆس نشینەوە بە پێشەنگایەتی گەلی کورد بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆز دەکرێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا لە بەرخۆدانی ژیانییدان، بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆز پیرۆز دەکەن، گەریلاکانی جەختیان کردەوە لەوەی نەورۆزی ئەمساڵ دەبێتە نەورۆزی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
فەرمان پەنابەر: نەورۆزی ٢٠٢٥ لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی کورد، هاوڕێیانی گەریلامان، لە کەسێتی مەزڵوم دۆغان، ڕاهشان و زەکیەدا لە هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری پیرۆز بێت. لەم نەورۆزەدا باوەڕ و بڕیارداری هێزەکانی هەپەگەمان پڕ و بەهێزە. ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.
دەلیل هاوار: پێش هەموو شتێک نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەم. بە ڕوحی شۆڕشگێڕییەوە نەورۆز دەکەینە بنەمای پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی نەورۆز.
ماهیر ئاپۆچی: نەورۆز لە ئافرێنەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، لە گەلەکەمان و هەموو هاڕێیانمان پیرۆز دەکەم. هیواخوازین نەورۆز ببێتە هۆکاری ئازادی گەلانی کوردستان و هەرێمەکە. بەم بڕیاردارییەوە نزیکی نەورۆز دەبینەوە. بژی ڕێبەر ئاپۆ، بژی نەورۆز.
مەزڵوم چیاگەر: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەم. لە شەهیدانمان پیرۆز دەکەم، بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە خەون و ئاواتییان بە سەرکەووتن تاجدار بکەین. مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئامانجی بنەڕەتییمان لە ساڵی نوێی نەورۆزدا. وەک گەریلا بۆ ئاشتی و بۆ شەڕیش ئامادەین.
کورتای دێرەزۆر: نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، لە گەلانی ئازادیخواز و هەموو هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکانی جەنگدان پیرۆز دەکەم. نەورۆز بۆ تێکۆشانمان هەڵگری مانادارییەکی مەزنە. تێکۆشانمان بۆ جۆشدانی ئاگری نەورۆزە کە مەزڵوم دۆغان کردووەیەتییەوە. گرنگ نییە چی ڕوودەدات، تێکۆشانمان لە ساڵیی نوێی نەورۆزدا بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە.