بە دیمەن

لە قەندیل ڕێپێوانی بە مەشخەڵ ئەنجامدرا

ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل بەردەوامە، گەنجان بە هەڵگرتنی مەشخەڵ ڕێپێوانیان کرد و بە ئاگر نووسرا "ئاپۆ".

لە قەندیل جۆشوخرۆشی نەورۆز لە شەودا بەردەوامە. هەزاران کەس لە گۆڕەپانی نەورۆز کۆبوونەوە. ژنان و گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی"  و یاری ئاگرین، بەگەرموگوڕییەوە نەورۆزیان لە قەندیل پیرۆزکرد.

ژنان و گەنجان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا، هەروەها بە ئاگر نووسرا "ئاپۆ". بەرزکردنەوەی درووشـم و گوتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕیی لەلایەن ژنان و گەنجانەوە، گەرموگوڕییەکی زیاتری بە ئاهەنگەکە بەخشیووە.