لە دریسدین و ڕۆما نەورۆز پێرۆز کرا
کوردستانیان لە شاری دەرسدەنی ئەڵمانیا و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە گۆرەپانەکان کۆبوونەوە و نەورۆزیان پێرۆز کرد.
کوردستانیان لە شاری دەرسدەنی ئەڵمانیا و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لە گۆرەپانەکان کۆبوونەوە و نەورۆزیان پێرۆز کرد.
کوردستانیانی نیشتەجێی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی لێگەڕین و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک لە گۆڕەپانی پیشنەرئالی بە مەبەستی پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆز کۆبوونەوە.
گەلێک کوردستانی و دۆستانیان بەشداری پیرۆزبایی نەورۆز بوون کە لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا دەستیپێکرد. لە پیرۆزبایەکەدا بە بەردەوامی درووشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' گوترایەوە، دواتر گرووپی نوێ ڕۆژ، محمەد ڕێناس و باند گرووپ ڕۆشتنە سەر سەکۆی پیرۆزبایەکە.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و دواتر هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەریم گۆک و پەڕلەمانتاری دی لینکەی ئەڵمانیا میرکۆ شۆڵزە قسەیان کرد. هاوکات لە ئاهەنگەکەدا پەیام لەسەر ناوی یەژەکە-ئە خوێندرایەوە.
پیرۆزبایەکە بە گۆرانی هونەرمەندە هەرێمییەکان و گێڕانی ئاهەنگ تا درەنگانێک بەردەوام بوو.