کەجەدەکە-ئەورووپا یادی ئیبراهیم یڵدزی کردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان- ئەورووپا (کەجەدەکە-ئەورووپا) یادی ئیبراهیم یڵدزی کردەوە کە لە ١٤ی ئادار لە تەمەنی ٣٧ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا ژیانی لەدەستدا.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستان- ئەورووپا (کەجەدەکە-ئەورووپا) یادی ئیبراهیم یڵدزی کردەوە کە لە ١٤ی ئادار لە تەمەنی ٣٧ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا ژیانی لەدەستدا.
کەجەدەکە-ئەورووپا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا یادی ئیبراهیم یڵدزی کردەوە. دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە: "ئیبراهیم لە بنەماڵەیەک کە لەسەر بنەمای کولتوور و هەڵوێستی نەتەوەیی کورد لە دوای کۆمەڵکوژی زیلان بەردەوام بوون لە تێکۆشان لەدایک بووە. ڕێبازی ئامۆزاکانی زیلان و بێریڤان دەگرێتە پێش کە لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندییان بە ڕیزەکانی تێکۆشانەوە کردووە، تێکۆشانی ناسی و بوو بە هەڤاڵی زۆرێک لە خزمەکانی کە شەهید بوون. هەبوون زوزان، ئارارات سەرحەد، خوشکەکانی ڕۆزا سەرحەد و سارا ستار سەرحەد و سەردەمی منداڵی لەگەڵ ئەوان بەسەر بردووە و تا کۆتایی شانبەشانی ئەوان بەردەوام بووە لە تێکۆشان."
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانەکانی ئیبراهیم یڵدز (عاکیف) و سزادانی لەلایەن دادگاکانی دەوڵەتی تورکەوە کراوە و تێیدا هاتووە: "بە تێکۆشانەکانی لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوا، بووە نموونەی کەسێکی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ.
لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا، کەجەدەکە-ئەورووپا ڕایدەگەیەنێت: "هەڤاڵ عاکیف هەمیشە وەک شۆڕشگێڕێک لە دڵماندا دەمێنێتەوە. وەکوو کەجەدەکە-ئەورووپا بەڵێن دەدەین یادی هەڤاڵمان عاکیف لە تێکۆشانماندا بە زیندووی ڕابگرین. بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین."