وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد

گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە پەیامێکدا نەورۆزی لە گەلی کورد پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "پابەندبوونتان بە پاراستنی شوناس وکولتوورتانەوە ئیلهامبەخشە، لە سەرووی هەموویانەوە هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ بێتە هۆی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی."

گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند: "بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە گەرمترین سڵاو و پیرۆزباییتان لێدەکەم، نەورۆز هێمای سەرکەوتنی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا، هاتنی بەهار و ڕۆحی هیوایە، ئیسرائیل بەگرنگیەوە سەیری بەرخۆدان و هێزی گەلی کورد دەکات. فیداکاریتان بۆ پاراستنی شوناس و کولتووری ئێوە ئیلهامبەخشە. لەهەموو شتێک زیاتر هیوادارم نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هۆی ئارامی، ئاسایش و سەقامگیری و هیوادارم خەونەکانتان وەک گوڵی بەهار گوڵ بکەن، دیسان نەورۆزتان پیرۆز بێت."