لە پیرۆزکردنی نەورۆزی سویسرادا هەزاران کەس کۆبوونەوە

نەورۆزی سویسرا بە جۆشەوە پیرۆز کرا و پەیامی "تا دەرگای ئیمراڵی نەکرێتەوە، ئاشتی و چارەسەری بوونی نابێت"یان دا و داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.

نەورۆزی زیورخ

کوردستانیانی نیشتەجێی  شارەکانی سویسرا و دۆستانیان لە زیورخ بۆ پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆزی بەرخۆدان کۆبوونەوە.

گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە ئاڵاکانی پەکەکە و پۆستەر و وێنەی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ ڕازێندرانەوە، بەشداربووان کە بە جلوبەرگی کولتوورییەوە بەشداری گۆرەپانەکە بوون بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی پەکەکە" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان گووتەوە.

پیرۆزبایەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد. دواتر لەسەر ناوی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-س) دیلان چەتین‌کایە و جەمال ئۆزدەمیرەوە قسەکرا و لە قسەکانیاندا جەختییان کردەوە لە بەردەوامیدانی تێکۆشان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

دواتر هاسەرۆکی کەجەدەکە-ئە ئەنگین سەڤەر قسەیکرد، لە قسەکانییدا سەرنجی خستەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژەی بەوەدا بانگەوازییەکە بۆ ئایندەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرفەتێکی مێژوویانەی ئاشتییە. هەروەها بانگەوازی بۆ خاوەنداری لە پەیامەکە کرد.

لە ئاهەنگەکەدا کە چەندین ئەندام و پەڕلەمانتاری پارتەکانی سویسرا بەشداربوون لەسەر ناوی پارتەکانیان قسەیان کرد.

لە قسەکاندا سەرنج خرایەسەر گرنگی پەیامە مێژوویەکی ڕێبەر ئاپۆ و جەختکرایەوە لەوەی بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بانگەوازە مێژوویەکە دەکەن.

لە دوای قسەکان چالاکییەکان بە گۆرانییەکانی هونەرمەندان فەرهاد تونج، کاوە، ئازاد، کۆما ڕۆژهەڵات و خەجێ تا درەنگانێک بەردەوام بوو.