ڕوناهی و بێریڤان لە جێگەی چالاکییەکەیاندا یاد کرانەوە

ڕوناهی و بێریڤان لە ٣١ـەمین ساڵوەگەڕی چالاکییەکەیاندا لەو جێگەیەیی چالاکییەکەیان تێدا ئەنجامدا یاد کرانەوە.

بەدریە تاش (ڕوناهی) و نلگون یلدرم (بێریڤان) کە پێش ٣١ ساڵ پێش ئێستا لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا لە پیرۆزباییە جەماوەرییەکەی نەورۆزدا لە دژی سیاسەتەکانی ئەڵمانیا لە تاوانبارکردنی گەلی کورد و پشتگیردانیان بە دەوڵەتی تورک، گڕیان لە جەستەی خۆیان بەردا، لەو جێگەیەی کە چالاکییەکەیان تێدا ئەنجامدا یاد کرانەوە.

لە یادکردنەوەکەدا کە بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا ئەنجام درا پۆستەر بە وێنەی هەردوو تێکۆشەر و تاجە گوڵینەیی ڕێز ئامادە کران، هەروەها لەسەر تێکۆشان و چالاکییە مەزنەکەی ڕوناهی و بێریڤان قسەکرا و بەڵێنی بەردەوامیدان لەسەر ڕێگەکەیان کرایەوە.

لە یادکردنەوەکەدا چەندین جار درووشمەکانی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە.