لە ئامانۆسەوە تا موگلای جۆشی نەورۆز بەردەوامە

لە هاتای، ئەدەنە، عوسمانیە و موگلای بە جۆشێكی مەزنەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز کرا. لە ئاهەنگەکەدا بە بەردەوامی درووشمی "بژی سەرۆک" ئاپۆ گوترانەوە.

ئاهەنگی نەورۆز

لە ناوچەی دۆرتیۆلی هاتای، ناوچەی جەیهانی ئەدەنە و لە شارەکانی عوسمانیە و موگلای بە پێشەنگایەتی دایکان بە جۆشێکی مەزنەوە نەورۆز پیرۆز کرا.

لە ئاهەنگەکەدا کە بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازادی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی" ئەنجام دران، بە پێشەنگایەتی دایک خاوەنداری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.

لە ئاهەنگەکەدا کە گەل بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە بەشدرابوون، بە بەرزکردنەوەی پەنجەی سەرکەووتنەوە بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" گوترانەوە.

لەبەردەوامی ئاهەنگەکەدا سەرنج خرایەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ و جەختکرایەوە لە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

دوای کردنەوەی ئاگری نەورۆز گەل بە جۆشەوە بە دەوری بڵێسەیی ئاگری نەورزۆ ئاهەنگیان گێڕا.