پەیامی نەورۆزمان بونیاتنانی ئاشتی دەبێت

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبوڵ عاریفە چنار، بۆ نەورۆز لە ٢٣ی ئادار لە یەنیکاپی ئیستەنبوڵ ئەنجام دەدرێت بانگەوازی بەشداربوونی کرد: "پەیامی نەورۆزمان بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت".

نەورۆز

نەورۆزی ئیستەنبوڵ لە ٢٣ی ئادار پیرۆز دەکرێت. نەورۆز بە دروشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە گۆڕەپانی یەنکیپای پیرۆز دەکرێت.

ڕێکخراوی دەم پارتی ئیستەنبوڵ پێش نەورۆز ڕاگەیاندراوێکی دا و ئەو ئۆپراسیۆنەی لە دژی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ شەرمەزار کرد و هەمووی گەلی بانگهێشتی نەورۆزی ئاشتی و دیموکراسی کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە لە وان تاوەکو ئیستەنبوڵی پێویستی  خێرای ئەم خاکانە ئاشتییە. هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبوڵ عاریفە چنار بانگەوازی لە تەواوی گەل کرد و ئەو ئۆپراسیۆنەی لە دژی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ هەڵسەنگان.

عاریفە چنار ئاماژەی بەوەدا نەورۆز جەژنی ژیانەوە و بوونە و گوتی: "گەلی کورد لە دەوری ئاگری نەورۆز لە دژی نکۆڵیکردن و تەوانەوە بوو بە یەک. پەیامی نەورۆزمان بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەبێت. بۆ ئەوەی گەل، باوەڕییەکان و ژنان لە هەلومەرجی یەکسان و ئازاددا بژین، دەبێت تێکۆشانی دیموکراسی لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بەرفراوان بکرێت".

'لە دژی ئەم ئەنجامدانە دژە دیموکراتیکانەین'

عاریفە چنار ئاماژەی بەوەدا لە دژی ئەو ئۆپراسیۆنەن لە دژی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ و وەک کودەتا لەسەر ئیرادەی گەل هەڵیسەنگاند و دووپاتی کردەوە بە هێزکردنی بەڕێوەبەری بۆ دیموکراسی پێویستیەکە و بانگەوازی بەشداربوونی نەورۆزی ئاشتی ٢٣ی ئاداری لە یەنیکاپی کرد.