هێرشێکی چەکداری کرایە سەر باڵوێزخانەی ئێراق

لە ئیستەنبوڵ لە دژی باڵوێزخانەی ئێراق هێرشێکی چەکداری ئەنجام درا.

لە ئیستەنبوڵ دووکەس بە ماتۆڕ گولـلەبارانی باڵوێزخانەی ئێراقیان کرد. ئەو دووکەسەی هێرشیان کردە سەر بینای شیشلی، بە ماتۆڕ لە شوێنی ڕووداوەکە دوورکەوتنەوە. لە ڕووداوەکەدا مردن و بریندار بوون نەبوو. پاشان پۆلیس دەوری باڵوێزخانەکەی گرت.

زانراوە ئێراق لە نێونەرایەتییەکانی خۆی لە ئەنقەرە و دیلۆکدا ڕێ و شوێنی ئەمنی گرتۆتەبەر.