لە نەمسا نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا
لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە پێشەنگایەتی گەنجان نەورۆز بە جۆش و خرۆش پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە پێشەنگایەتی گەنجان نەورۆز بە جۆش و خرۆش پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
کوردستانیان و دۆستانیان لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا نەورۆزیان پیرۆز کرد. ئاهەنگەکە بە پێشەنگایەتی یەکێتی خوێنداکارانی کوردستان (یەخەکە) ئەنجام درا. FEYKOM پشتگیری ئاهەنگەکەی کرد. جەماوەر لە Albertn platze کۆبوونەوە، تاوەکو resselparke ڕێپێوانیان کرد. بێپچڕان دروشمی "هەزار سڵاو لە ئیمراڵی" و "بژی نەورۆز" بەرزکرایەوە.
لە resselparke خولەکێک ڕێزگیرا. لەسەر ناوی یەخەکە لۆرین قسەی کرد و گوتی: "هەر یەک لە ئێمە ئاگری هیوا لە ناوخۆییدا، سەرلەنوێ بە گوڕتر بکات. لە شەڕڤانانی ئازادی هێز وەردەگرین".
پاشان جەماوەر لە دەوری ئاگری نەورۆز هەڵپەڕین و دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە. لە سەرۆکایەتی شارەوانی ڤیێنای ٩هەمین، سایە ئەحمەد بەشداری ئاهەنگەکە بوو و نەورۆزی لە هەمووکەسێک پیرۆز کرد.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەرکێ بەردەوامبوو.