پاژک: نەورۆز دەکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ

کۆردیناسیۆنی پاژک گوتی: "ئەم نەورۆزە دەبێتە لە دایکبوونەوەیەکی نوێ. پێوستە گەلەکەمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکاندا بە یەک دڵ و زمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەنگیان هەڵبڕن. ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتی."

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە، دەڵێت: "با بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕووبکەینە گۆڕەپانەکانی نەورۆز، ئەم نەورۆزە بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ".

پاژک دەڵێت: "نەورۆزی ٢٠٢٥ لە ڕێبەر ئاپۆ و ئەو ژنانەی تێکۆشانی ئازادی دەکەن و هەردەم ئاگری نەورۆز گەش دەکەن، لە گەلی کورد کە گەلی نەورۆزە، لە گەلانی هەرێمەکە پیرۆز دەکەین".

هەروەها دەڵێت: "مەزڵومەکان و ڕوناهییەکان و بێریڤانەکان و زەکییەکان و ڕەهشانەکان و هەزاران فیداکاری ئازادی کە ئاگری نەورۆزیان کردەوە و خۆیان بوون بە نەورۆز، بە ڕێز و سوپاس و خۆشەویستییەوە بیردەهێنینەوە".

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سڵاو لە هەموو ژنان و گەلەکەمان کە لە نەورۆزی ٢٠٢٥ ـدا درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"یان گەیاندە لوتکە".

پاژک تیشک دەخاتە بەرخۆدانی ژنانی کورد وەک ئافرێنەرانی کەلتووری نەورۆز، دەڵێت: "کورد بووەتە گەرەنتی ژیانی دیموکراتیک و ئازادی گەلانی ئەم جوگرافیایە".

هەروەها پاژک دەڵێت: "نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە دەستەیەک لە گەنجانی کوردستان دژی قڕکردن و داگیرکاری ئاڵایان هەڵگرت. نەورۆز ئەو ڕۆژەیە کە مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد کاتێک ستەم و زۆرداری گەیشتە لوتکە، بە درووشمی "بەرخۆدان ڕێخۆشکەرە بۆ سەرکەوتن"، سەرکەوتنێکی شکۆمەندانەی ڕاگەیاند.

نەورۆز ناوی ڕاپەڕینی گەلی کوردە دژی کۆمەڵکوژیی ساڵانی نەوەدەکان. نەورۆزی ٢٠٠٥ ساڵیادی ڕاگەیاندنی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و مسۆگەرکردنی ژیانی دیموکراتیک و ئازادە. گەلی کورد هەر نەورۆزێکی کردووەتە دەسپێک و لەدایکبوونەوەیەکی نوێ.

ئەم نەورۆزە دەبێتە لەدایکبوونەوەیەکی نوێ. گەل و ژنان تێکۆشانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە بە بانگەوازی ڕێبەرێتیمان دەستی پێ کرد، لە هەموو کاتێک بەهێزتر بەڕێوەدەبەن. پێویستە گەلەکەمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپانەکاندا بە یەک دڵ و زمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەنگییان هەڵبڕن. ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەرێتی.

ژنان بە عەشقی ئازادی وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەرێتییان دایەوە و بەم حەسرەتەوە ئەو چالاکییانەی لە ٨ ی ئادار دەستیان پێ کرد گەیاندیان بە نەورۆز و بە درووشمی "ئازادی ڕێبەرێتی، ئازادی ژنانە" داخوازی ئازادییان بەشێوەیەکی بەهێزتر دەربڕی. تێکۆشانی ژنی ئازاد، ئازادیی ڕێبەرێتی دەکاتە چەقی خۆی و بەردەوام دەبێت.ژنان لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەرێتی بۆ ژیانێکی دیموکراتیک_ئازاد تێدەکۆشن و سەر بۆ ستەم نەووی ناکەن. ئەگەر هەوڵبدرێت پیلانگێڕی لەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بسەپێنرێت، ژنان وەک هەموو کات بە نەورۆز و سەرهەڵدان و ڕۆحی بەرخۆدانەوە دەبنە پێشەنگی تێکۆشان.

دیسانەوە بەو هیوایەی نەورۆز ببێتە نەورۆزی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، نەورۆزی هەموو ژنان و گەنجان و گەلەکەمان و هاوڕێیانمان پیرۆز دەکەین".