لە جەژنی نەورۆزی قەندیل دا شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد بەبیرهێنرانەوە

لە مەراسیمی جەژنی نەورۆزی قەندیل دا، بە هەڵواسینی وێنەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد، یادیان بە ڕێزدارییەوە کرایەوە.

لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز لە قەندیل، وێنەی شەهیدانی ڕاگەیاندنی ئازاد (عەزیز کۆیلوئۆغلو، گوڵستان تارا) و ئەندامی کۆنگرە ستار شەهید سالیحە ڤیان کە لە کاتی جیاوازدا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهید بوون، هەڵواسرا و یادیان کرایەوە.