ئۆزگور ئۆزەل: نەورۆزتان پیرۆز بێت
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە پەیامێکی بۆ نەورۆزی ئامەد نارد و ڕایگەیاند؛ "بەو باوەڕەی کە بە دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی هەمانە، پێکەوە تورکیا لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان بۆ هەمووان بنیات دەنێین."
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی جەهەپە پەیامێکی بۆ نەورۆزی ئامەد نارد و ڕایگەیاند؛ "بەو باوەڕەی کە بە دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی هەمانە، پێکەوە تورکیا لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان بۆ هەمووان بنیات دەنێین."
"بەڕێز تولای حاتەم ئۆغوڵاری هاوسەرۆکی دەم پارتی،
بەڕێز تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی،
گەلی ئامەدی هێژا، خوشک و برا بەڕێزەکانم،
ئێمە لە لایەک لە دژی ئەژدەهاکی ستەمکار تێکۆشان دەکەین و لە لایەکی دیکەوە مزگێنی بەهار و نەورۆز پیرۆز دەکەین.
ئەم خاکە خاکێکی کۆنە کە کولتوور، زمان و بیروباوەڕییە جیاوازەکان بە خوشک و برایەتیەوە پێکەوە تێدا دەژین، پشتیوانی و هیوای تێدا گەشە دەکات. هیچ ستەمکارێک، هیچ ئەژدەهاکێک نەیتوانیوە خوشک و برایەتیمان تێکبدات و قەد ناتوانن لەناوی بەرن!
بەنرخی دەوڵەمەندی فرەچەشنیمان، بە ئیرادەوە بۆ بنیاتنانی وڵاتێک کە کەس هەست بە جیاوازی نەکات و هەمووان مافی یەکسانیان هەبێت و بە ئارامی تێدا بژین درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین.
بە باوەڕێکە بە دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادی هەمانە، پێکەوە تورکیا لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان بۆ هەمووان بنیات دەنێین. تینی ئاگری نەورۆز، وەک ئەو ئاگرەی ئەمڕۆ کراوەتەوە، دڵمان ڕووناک دەکاتەوە و هیواکانمان بۆ داهاتوو مەزنتر دەکات.
بەم بیر و باوەڕیەتەوە و ئەم هەستانەوە، نەورۆز لە هەموو خوشک و براکانم لە ئامەد پیرۆز دەکەم؛ هیوادارم ئەم بەهارە ببێتە هۆی ئاشتی، خوشک و برایەتی و دیموکراسی.
دیسان نەورۆزتان پیرۆز بێت."