هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو "بەتوندی" شەرمەزار دەکەن

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان ناڕەزایەتییان نیشاندا بەرامبەر زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، ئەم کارەیان وەک "کودەتا دژی دادپەروەری و دیموکراسی" ناوبرد.

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلویان شەرمەزار کرد.

باقرخان ڕایگەیاند ئەمە کودەتایە دژی ئیرادەی گەل و دژی ئەم کارە نایاساییە تێدەکۆشن. حاتەم ئۆغۆللاری ئەم کارەی وەک کودەتایەک دژی دادپەروەری و دیموکراسی ناوبرد، داوای کرد زیندانیکراوەکان ئازاد بکرێن.