هاوسەرۆکانی گشتی دەبەپە ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلویان شەرمەزار کرد.
هاوسەرۆکانی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر، زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئەکرەم ئیمام ئۆغلویان شەرمەزار کرد.
کەسکین بایندەر لەسەر هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو و گوتی: "جارێکی تر هێرشکرایە سەر بەها دیموکراتیکیەکان".
چیدەم کلیچگون ئوچار گوتی: "نیشانەیەکی ئاشکرایە بۆ بەرگەنەگرتنی ئیرادەی ملیۆنان مرۆڤ".
هەروەها بانگەوازیان کرد بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادەی گەل.