نەورۆزی کۆجاعەلی: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ

لە ناوچەی دارجای کۆجاعەلی بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' نەورۆز پیرۆزکرا. لە ئاهەنگەکەدا گەل بەجۆشەوە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆییان کرد.

نەورۆزی کۆجاعەلی

بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، دەم پارتی و تەژەئا لە باخچەی میللەت لە ناوچەی دارجای کۆجاعەلی نەورۆز پیرۆز کرا.

لە ئاهەنگەکەدا سەرەتا سەرۆکی گشتی پارتی ڕەنج (ئەمەپ) سەعید ئاسڵان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەکرد دەبێت وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە لە پێش خوشک-برایەتی بکرێتەوە و هەلومەرجی پێکەوەژیانی کورد و تورک بڕەخسێندرێت و گوتی: "گەر ببینە هێزی ڕێکخراو ئەوا لە تورکیادا دەتوانین یەکسانی بونیادبنێین."

دواتر پەڕلەمانتاری ڕحای دەم پارتی دیلان کونت ئایان بە ئاماژەدان بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "پەیامەکە بووە بەهۆکاری کردنەوەی بڵێسەیی ئاشتی لە جیهاندا، دەبێت ئەم ئاهەنگە بە جۆشتر بکەین. نزیکن لە کردنەوەی دەرگای ئیمراڵی. لێرەوە هەزاران سڵاو لە ئیمراڵی."

لە بەردەوامییدا ئایان نەورۆزی لە هەموو زیندانیانی سیاسی و گەلی کورد پیرۆز کرد و گوتی: "خواستمان ئاشتییە بۆ هەموو گەلانی جیهان. بانگەوازی لە دەوڵەتان دەکەین، دەستبەجێ لەسەر ئەو ڕێگەیەیی کە لە لایەن بەڕێز ئۆجالانەوە کراوەتەوە، هەنگاوی دیموکراتیکی بنێن. خواستمان ئازادی بەڕێز ئۆجالان و هیواداریین نەورۆزی داهاتوو لە ئازادییدا بکەینەوە."