لە نەورۆزی ئەرزینگاندا خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا

لە ئەرزینگان پاش ٨ ساڵ جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا. لە نەورۆزدا تیشکخرایە سەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و خاوەنداری لە بانگەوازەکە کرا.

نەورۆز

لە ئەرزینگان پاش ٨ ساڵ  بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا. ئاهەنگەکە لە گەڕەکی ئولولار ئەنجامدرا. چەندین کەس تێیدا بەشداربوون.

بەناوی ئەسەپە، ئۆرهان چەلەبی نەورۆزی پیرۆز کرد و داوای کرد خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت.

ئەندامی پارتی ڕەنج (ئەمەپە) ئۆرهان کورول و پەرلەمانتاری دەم پارتی ئایتەن کۆردو وتەیەکیان پێشکەش کرد.

پاشان هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار تیشکی خستەسەر پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ و ڕایگەیاند دەوڵەت لەبری هەنگاوی ڕوون بۆ ئاشتی، ئۆپەراسیۆنی جیاواز ئەنجام دەدات، گوتی، کاتی مەزنکردنی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆیە.

پاشان لەدەوری ئاگری نەورۆز هەڵپەڕکێ کرا.