لەم دوایانەدا شاری وان بە چالاکی لە دژی نایاسایی بوو بە شاری ڕاپەڕین. لە وان گەل لە چاوەڕوانی ئەوەیە دەوڵەت و دەسەڵاتداری بۆ چارەسەری پرسی کورد هەنگاوێک بنێت.
سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە پەرلەمان ڕۆشتە لای گروپی دەم پارتی و پاشان لە کۆبووونەوەی گروپی پەرلەماندا ئەم بانگەوازەی کرد: "با ئۆجالان لە پەرلەمان قسەبکات". پەیوەست بەم پڕۆسەوە دەستی پێکردوە ڕای گشتی لە چاوەڕوانی هەنگاوی ڕوونن.
فەیزی دینچ (٧٠) لە وان دەژی ئاماژەی بەوەدا هەمووکات لایەنگری ئاشتین و گوتی: "وەک گەلی کورد لە تەواوی مێژوودا هەمووکات ویستومانە لەگەڵ دروسێکانماندا بە ئاشتی بژین. هەرگیز دووژمنایەتی کەسمان نەکردوە، بەڵام زۆر دووژمنایەتی ئێمە کرا. کوردان دەستیان درێژ کرد، بەڵام کەس دەستی نەگرت. دەوڵەت دەبێت دەستبەجێ لەگەڵ کوردان ئەم کاری چارەسەرییە بکات".
'ئاشتی جدیەت و دڵسۆزی دەوێت'
ئیلهان گونای (٤٢) ئاماژەی بەوەدا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات لە دایکبوونەوەیە: "لە تورکیا ماوەیەکی زۆرە گەل چاوەڕوانی ئاشتییە. ئۆجالان وەڵامێکی جدی و ئەرێنی دایەوە لە بەرانبەر بانگەوازەکەی باخچەلی، بەڵام لایەن تورکیاوە هەڵوێستی وەڵامدانەوە نییە. ئاشتی دڵسۆزی و جدیەتی دەوێت. ئۆجالان دەڵێت زەمینەی دیموکراتیک و یاسایی گرنگە، بەڵام لایەن بەرانبەر وەڵامێک نیە. کورد لە چاوەروانی هەنگاو نانە".
ئەحمەد ئەرتاڵ (٦٥) ڕایگەیاند ئاشتی بۆ هەمووکەسێک بە سودە و گوتی: "٥٠ ساڵە ئەم شەڕە بەردەوامە. کوردان لەگەڵ تورکیا ئەم وڵاتەیان بونیاتنا، بەڵام ئێستا وەک بێگانە مامەڵەمان لەگەڵ دەکرێت. دەبێت دەستبەجێ دەوڵەت هەنگاو ئاشتی بنێت".
هاووڵاتیەک بەناوی موسا یاران گوتی: "ئۆجالان بانگەوازی چەک دانانی کرد و لە هەموو لایەکەوە وەڵامی درایەوە. واتا لەم دۆخەدا ئۆجالان بۆ ئاشتی، ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد، نۆرەی دەوڵەت و دەسەڵاتدارییە. دەبێت بۆ ئاشتی هەنگاو بنێت".