لە قەندیل ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەدەچێت
ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل دەستی پێ کرد و هەزاران کەس بەشداربوون، تێیدا بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە.
ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل دەستی پێ کرد و هەزاران کەس بەشداربوون، تێیدا بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە.
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە درووشمی " بە ڕۆحی نەورۆز ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" ئاهەنگێکی مەزن لە قەندیل بەڕێوەدەچێت. هەزاران کەس تێیدا بەشداربن، ژنان و گەنجان بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە. گۆڕەپانی ئاهەنگەکە بە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان و ئاڵای پەکەکە ڕازێنراوەتەوە، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن ژیان ئازادیی" و "نەورۆزی ڕێبەرێتی پیرۆز بێت" بەرز دەکرێتەوە.
ئاگری نەورۆز لەلایەن بنەماڵەی شەهیدانەوە کرایەوە، پاشان لەسەر کۆمیتەی ئامادەکاری ئاهەنگەکە، محەمەد حەسەن پەیامی نەورۆزی خوێندەوە و بەخێرهاتنی هەمووانی کرد، گوتی: "لە قەندیلی بەرخۆدان و هێمای یەک بوون و یەکێتی نەتەوەییەوە هەزاران سڵاو بۆ ڕێبەری ئاشتی و بونیادنەری کۆمەڵگەی دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ".
محەمەد حەسەن تیشکی خستەسەر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، گوتی: "ئەو بانگەوازە وەک مانیفیستۆیەک، بووە کلیلی کردنەوەی دەرگاکانی ئاشتی و دیالۆگ بەڵام هێشتا بە قۆناغێکی هەستیار تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە سەر بکەوێت دەبێت لە دەوری ڕێبەرایەتی ئازاد کۆبینەوە و بەهێزی بکەین، ساتەوەختی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەرکاتێک زیاتر نزیک بووەتەوە".
هەر لە ئاهەنگەکەدا ئاڵا ئەبووبەکر بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆی خوێندەوە، ئامادەبووان بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" پێشوازییان لە بانگەوازەکە کرد.
ئاهەنگەکە تا ئێوارە بەردەوام دەبێت، بڕیار وایە پەیامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە و چەندین پەیامی گرنگ بخوێنرێتەوە.
پێشکەشکردنی چالاکییە هونەرییەکان
هاوکات گرووپی "ئاوازی چیا" و چەندین گرووپ و هونەرمەندی تر، جۆشێکی زیاتر بە ئاهەنگەکە دەبەخشن.