لە ڕەقە جەژنی نەورۆز بەرێوە چوو

لە ڕەقە بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە پێکهاتەکانی ناوچەکە، بە درووشمی "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەری سووریایەکی دیموکراتیکە" نەورۆز پیرۆزکرا.

لە ڕەقە بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە پێکهاتەکانی ناوچەکە، بە درووشمی "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەری سووریایەکی دیموکراتیکە"  نەورۆز پیرۆزکرا.

لە درێژەی ئاهەنگەکان بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز لە شاری ڕەقە، بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆری پێکهاتە جیاوازەکان و توێژە جیاوازەکانی ئەو شارە ئاگری نەورۆز کرایەوە و جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا.

لە ئاهەنگەکەدا بە درووشمی “ئازادیی ڕێبەرێتی، زامنی سووریایەکی دیموکراتە”  تێکڕا جەختیان لە ئازادیی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد كرایەوە.

بەشداربووانی چالاكییەكە داوایانکرد، نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە هەوێنی ئاشتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی گەلان لەژێر ڕێنمایی پەیامی سەدەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری پرسی کورد و گەلانی ناوچەکە.

گەنجان و ژنان و تەواوی توێژەکان بە جلی ئاڵ و واڵای کوردییەوە نەورۆزی ڕەقایان درەوشاوەتر کرد و بە گۆڤەند و دیلان، جارێکیتر نەورۆزیان کردە هەوێنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە ناوچەکەدا.