تەڤ-دەم بۆ نەورۆز بانگەوازی کرد

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (تەڤ-دەم) بانگەوازی کرد هەموو گۆڕەپانی نەورۆز بگۆڕن بۆ گۆڕەپانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد.

تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤ-دەم بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو جەژنی نەورۆزی لە تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان پیرۆز کرد.

ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:

"لە کاوەی ئاسنگەر و کاوەی سەردەم شەهید مەزڵوم دۆغان، ڕاهشان، زەکییە ئاڵکان، ڕوناهی و بێریڤانەکان ئاگری ژیانەوە بە گۆڕتر دەبێت.

بۆ گەلە فیداکارەکەمان، منداڵانی ئاگر و ڕۆژ و تەواوی تێکۆشەران بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازاد نەورۆز وەک جەژنی گەلانی ئارییەکان بەهار و سەری ساڵی نوێیە. نەورۆز بۆ گەلەکەمان و تێکۆشەرانی ئازادی بوو بە جەژنی ژیانەوە و ئازادی، بەرخۆدان لە بەرانبەر زوڵم و ستەمکاری داگیرکەرانی کوردستان لەسەر گەلەکەمان، هەروەها هەنگاوی بەرەو سەرکەوتن ناوە.

نەورۆز بە سێ دەنکە شقارتەی کاوەی سەردەم مەزڵوم دۆغان لە ساڵی ١٩٨٢ تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ بوو بە دەستپێکی تێکۆشانی بێپچڕان. بە دروشمی بەرخۆدان ژیانە، نەورۆز بوو بە ژیانەوەی ئازاد و سیمبولی قارەمانێتی و بەرخۆدان.

وەک تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک خۆمان بە بەرپرسیار لەبەردەم بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازاددا، پاراستنی دەستکەوتەکان و بەهاکانی شەهیداندا دەبینین. نەورۆزی ٢٠٢٥ لە تەواوی بنەماڵەی شەهیدان، تێکۆشەر و قارەمانەکانی نەورۆز، لە تەواوی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەین.

بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین لە ٢١ی هەموو گۆڕەپانەکان بکەن بە گۆڕەپانی سەرکەوتن و بەرخۆدان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکی دۆزی کورد".