لە نەورۆزی دویسبۆرگ داوای ئازادی ڕێبەرئاپۆ کرا
لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە جۆشەوە نەورۆز پیرۆزکرا و دوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە جۆشەوە نەورۆز پیرۆزکرا و دوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە گۆڕەپانی لوداگەریپلاتزی شاری دویسبۆرگی ئەڵمانیا بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بە جۆشێکی مەزنەوە لە لایەن هەزاران لە کوردستانی و دۆستانیان پیرۆز کرا.
جەماوەری گەل بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە لە گۆڕەپانەکەدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە و یەپەژەوە ئاهەنگیان گێڕا. لە پیرۆزبایەکەدا پانکارتی 'نەورۆز پیرۆز بێت' لە سەکۆیی پیرۆزبایەکە هەڵواسرا و وێنە و پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ بەرزکرایەوە.
پیرۆزبایەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد. دواتر هاوسەرۆکانی فەد-مەدی هەرێمی (NRW) ئەحمەد کۆبانێ و شەڤین سینجار و هاوسەرۆکانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک بۆ سڵاوکردن لە گەل هاتنە سەر شانۆی پیرۆزبایەکە.
هاوسەرۆکی فەد-مەد شەڤین سینجار قسەیکرد و داوای لەگەل کرد لە کەسێتی مەزڵوم دۆغاندا نەورۆز گۆڕاوە بۆ سیمبوڵی ئازادی ملیۆنان کەس.
پیرۆزبایەکە لەگەڵ پێشکەشکردنی گۆرانییەکانی هونەرمەندی ئەرمەنی دەنگبێژ تیتال و هۆزان ئایدن بەردەوام بوو.
دواتر لەسەرناوی یەژەکە-ئە کەزیبان دۆغان پەیامەکانی نەورۆزی ڕێبەر ئاپۆیی خوێندەوە. بە هەزاران کەس لە گۆرەپانەکەدا بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بە لێدانی چەپڵەوە وەڵامیان دایەوە.
هەر لە پیرۆزبایەکەدا سیاسەتمەدار ئیدریس بولکەن قسەیکرد و لە قسەکانییدا جەختی لەسەر تێکۆشان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.
لە دوای تەواوبوونی قسەکان ئاگری نەورۆز کرایەوە. دواتر لەگەڵ گۆرانییەکانی هونەرمەندان هۆزان ئایدن، نەبەز ئەحمەد، دیار گەریلا، وە نمایشە هونەرییەکانی گرووپی ڤاردیا، چارنەوا جۆشییان دا بە ئاهەنگەکە و جەماوەر گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا.