نەورۆز لە ئەگەیە پیرۆز کرا: دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت
لە ئاهەنگی پیرۆزی کردنی نەورۆز لە ئەگەیەدا خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا و خاوەنداری لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کرا.
لە ئاهەنگی پیرۆزی کردنی نەورۆز لە ئەگەیەدا خواستی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کرا و خاوەنداری لە بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' کرا.
لە گۆڕەپانی گوندۆگدی ئیزمیر لە هەرێمی ئەگەیە بە پێشەنگایەتی تەژئا، دەبەپە و دەم پارتی نەورۆز بە درووشمی "ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و "کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی" پیرۆز کرا.
گەل و ژنان بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی"ییەوە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەبوون.
لە ئاهەنگەکەدا بەشێکی زۆر لە ئەندام و نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئامادەبوون و قسەیان کرد. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد.
لە ئاهەنگەکەدا چالاکوانی تەژەئا ئەیلەم ساریجا بانگەوازی لە گەل کرد بەردەوام بن لە تێکۆشانیان و سەرنجی خستەسەر گرنگی نەورۆز. هەروەها ئاماژەی بەوەدا دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیادبنرێت.
دواتر دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزییان کردەوە، لە پاش کردنەوەی ئاهەنگەکە هونەرمەند شەمدین چەینکایە بە گۆرانییەکانی جۆشی دا بە ئاهەنگەکە.
لە کۆتاییدا هونەرمەندان شیلان دۆرا و عەلی تەکباش بە پێشەکەشکردنی گۆرانییەکانیان جۆشیان دا بە ئاهەنگەکە، پیرزباییەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێەوە کۆتای هات.
ئایدن
لە گەڕەکی ئۆرتکلاری گەرمەنجکای ئایدن بە پێشەنگایەتی تەژەئا، دەبەپە و دەم پارتی بە بەشداری هەزاران کەس نەورۆز پیرۆز کرا. لە پیرۆزباییەکەدا پەڕلەمانتاران و سیاسەتمەدارن بەشداربوون.
ژنان بە جلوبەرگی کولتووری ڕەنگاوڕەنگییانەوە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەبوون. دوای خولەکێک ڕێزلێنان بەرنامەی پیرۆزباییەکە دەستی پێکرد. هاسەرۆکانی دەم پارتی گەرمەنجک نەورۆزیان پیرۆز کرد.
لە ئاهەنگەکەدا سری ساکک قسەی کرد و سەرنجی خستەسەر پەیامی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی بۆ خاوەنداریکردن لە پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
دواتر دایکانی ئاشتی ئاگری نەورۆزییان کردەوە. پیرۆزباییەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.